هەویری لۆ هەر دەدا
منداڵ بووین لە کەناری زێی بچووک لە شارۆچکەی #تەقتەق# بە قولاب
ماسیماسیمان لە زێیەکە دەگرت، سەرەتا هەندێک تۆزی ئارد و دەنکە هەویری بچووکمان فڕێ دەدایە ناو ئاوەکەوە تاوەکوو ماسییەکان بێنە پێشەوە و دەنووک لە قولابەکەمان بدەن و ئێمەش بیانگرین، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بەقسە و گفتولفتی شیرین کەسێک بلاوێنێتەوە بۆ ئەوەی شتێکی لێ دەست بکەوێت پێی دەوترێت: هەویری لۆ هەر دەدا. [1]