تۆڕی لۆ فڕێ دەدا
ماسیگرەکانی شارۆچکەی #تەقتەق# تۆڕیان بەکاردەهێنا بۆ گرتنی
ماسی ماسی لە ڕووباری زێی بچووکدا، کە تۆڕەکەیان فڕێ دەدا دەیانووت تەڕحی لێ دەدەین، مەبەستی سەرەکی لە تۆڕ لێدان لە ڕووبار بۆ ئەوەیە ماسی بگیرێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بەشێوازێک لە شێوازەکان بیەوێت شتێکی لە کەسێک دەستکەوێت و بیلاوێنێتەوە، پێی دەوترێت: تۆڕی لۆ فڕێ دەدا. [1]