قولابی بۆ فڕێ دەدا
بەقولاب
ماسی ماسی لە گۆم و ڕووبار و دەریاچەکاندا دەگیرێت، ئەو قولابە یان دەنکە هەویر یاخود پارچە گۆشت یان کرمێک یان کوللەیەکی پێوەدەخرێت و فڕێ دەدرێتە ناو ئاوەکەوە مەبەستی سەرەکی خۆراک دان بە ماسییەکان نییە بەڵکوو گرتنی ماسییەکانە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بیەوێت بە هۆکارێکەوە چەشەی خەڵکی بکات و زۆرتری لێ دەست بکەوێت دەوترێت: قولابی بۆ فڕێ دەدا. [1]