کورتانیان لێکردووەتەوه
وتراویشە: #کورتانی فڕێدا# یان کورتانی خوارکرد، کورتان بە پەڕۆ و پووش لەلایەن کورتاندرووەکانەوە درووست دەکرا، ئەوەی کەرێکی هەبووایە کورتانێکی بۆ دەکرد بۆ ئەوەی سواری بێت و باری پێ باربکات، کە لە کاروان و کارکردن بە
گوێدرێژگوێدرێژەکە دەگەڕایەوە، بۆ ئەوەی کەرەکەی پشوو بدات کورتانەکەی لێ دەکردەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لەسەر کارێک لابدرێت یاخود فەرامۆش بکرێت بەتەوسەوە وەکوو ئەوەی پێی بگوترێت بەڕەڵڵا کراوە دەوترێت: کورتانیان لێ کردووەتەوە. [1]