ناو: عومەر
نازناو: عومەر حاجی عەلی زەنگەنە
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1942
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1942 بۆ یەکەم جار ڕووناکیم بەدی کرد لەنێو خێزانی جوتیارێکی هەژاردا، باری ژیانی خێزانەکەمان هەر لە شێوەی باری ژیانی جوتیارانی گوندەکە بوو، دوور لە ڕووناکی زانین و زانست و خوێندنگە، باری ڕامیاری ئەو سەردەمە دەسەڵات شاردنەوە و پەردە بەسەردانی ڕووناکی زانست و زانیاری بوو لە پێش چاوی کۆمەڵگە، لە کۆتایی چلەکاندا قوتابخانەی (باوە) کرایەوە کە دراوسێی گوندەکەمان بوو گوندی (#ساڵەیی#) ناوچەی (#قەرە حەسەن#) سەر بە پارێزگای کەرکووک.
لە ساڵی 1949-1950 لەو خوێندنگەیە دەستم بە خوێندن کرد. بۆ ماوەی (3) ساڵ خوێندم. خوێندنم گواستەوە بۆ خوێندنگەی (الغوثيه)ی ئایینی لە شاری کەرکووک.
تا ساڵی 1963-1964 سەرجەم هەنگاوەکانی خوێندنی ئایینم خوێند کە بە (12) زانیارییەکانی ئایینی دەناسرێت، لەوکاتە و لەو سەردەمەی کە ئاماژەم پێ کرد سەردەمێکی زۆر سەخت بوو بۆ گەلی کورد، ڕژێمی ئەو سەردەمە بڕیاری لەناوبردنی گەلی کوردی دابوو، منیش وەک کوردێکی ئەم کوردستانە بەشدار بووم لە ڕێبازە پیرۆزەکەی کورداییەتی و یەکێک بووم لەو پێشمەرگانەی کە لە کەرکووک بەنهێنی کارمان دەکرد هەر بۆیە فەرمانی گرتنم لەلایەن ڕێژێمی ئەو سەردەمە بۆ دەرچوو بەگرتن یا بەکوشتن، لەو کاتەدا پەیوەندیم بە شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە کرد و بەرپرسیارییەتی ناوچەی (شێخ بزێنی و شوان) بەمن سپێردرا.
لە ساڵی 1966-1977 بەرپرسیارییەتی ناوچەی #چەمچەماڵ# و #جەباری# و قەرەحەسەن بەمن سپێردرا تا بەیانی ئازاری ساڵی 1970.
لە #18-09-1971# دامەزرام بە سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و بەرپرسی ڕامیاری ناوچەی چەمچەماڵ (پ.د.ک)، هەر لەو مێژووەوە دەستم داوە بە نووسینی پەرتووکەکانم کە ئێستا ژمارەی بەرهەمەکانم گەیشتۆتە (25) بیست و پێنج پەرتووک.
لە ڕێکەوتی #01-05-2005# خانەنیشن کرام، ئێستا 2025 لە کەرکووک نیشتەجێم لە گەڕەکی پەنجا عەلی بەشی ئاگرین.
=KTML_Bold=بەرپرسیارێتی و چالاکییەکانی لە ئێستادا (2025)=KTML_End=
1-ئەندامم لە یەکێتی نووسەرانی کورد.
2-ئەندامم لە یەکێتی ئەدەبیان و نووسەرانی ئێراق.
3-بەرپرس و برا بچوکی هۆزەکەمم لە کەرکووک و #خورماتوو#.
4-ئەندامی لیژنەی (انساب)ی هۆزی زەنگەنەم.[1]