ناو: دابان
ناوی باوک: وەهاب
ساڵی لەدایکبووی: 1996
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$:
دابان وەهاب سوارە کوێخا محەمەد لە دایکبووی ساڵی 1996ی گوندی #پێبازۆک#ی کۆیەیە، نەوەی کوێخا سوارەی کوێخا محەمەدە، ساڵی 2017-2018 بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کۆیەی تەواوکردووە، مامۆستای قوتابخانەی دواڕۆژی بنەڕەتی ئینگلیزی ناحکومییە، کاری شێوەکاری دەکات و بەشداری چەندین پێشانگای لە کۆیە و ناوچە جیاوازەکاندا کردووە، ئارەزووی خۆشنووسی دەکات بەتایبەتیی لە خەتی نووسخدا خول بۆ فێرخوازان دەکاتەوە.
بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە بە ناونیشانی: #گەلاوێژی شاعیران#. [1]