ڕۆژێکی مەلا نەسرەددین (مەلای مەشهور) لەسەربانی نووستبوو و گوێی لێیە لە دەرکێ دەدەن هەروا لەسەربانییەوە دەڵێ کێی و چتدەوێ؟
وەڵامەکە دێتەوە زەحمەت نەبێ هەروا بەسەرپێوە وەرە خوارێ تا پێت بڵێم.
مەلا هەڵدەستێ و پێڵاوان دەپێ دەکات و لە بانیژا دێتە خوارێ. دەرکێ دەکاتەوە و دەبینێ پیاوێکی جل و بەرگ شڕو وڕە و لە پشت دەرکێوە ڕاوەستاوە.
مەلا دەپرسێ چتدەوێ؟
پیاوە دەستەکانی بەرەولای پان دەکاتەوە و دەڵێ هەژارم نەدارم بێدەرەتانم یارمەتییەکم بدە.
مەلا دەڵێ وەدووم کەوە.
پیاوەی گەدا هەنگاو بە هەنگاوی مەلای دەڕوا تادەگاتە سەربانی.
لەسەربانی مەلا هەناسێکی قووڵ هەڵدەمژێ و بە کابرای گەدا دەڵێ دەبێ ببووری هیچم دە باریدا نییە و ناتوانم هیچ کۆمەکێکت بکەم.
گەدایە توورە دەبێ و دەڵێ کابرا بۆ چیت ئەوە هەر لەبەردەرکێ نەدەگوومێ و تا ئێرەت وە دوو خۆت نەدابام؟
مەلا گووتی ئەدی ئەتۆ بۆ قسەکەی خۆتت هەر لە پشت دەرکێوە نە کردو ئەمنت لێرە لەسەر بانییەوە هێنایە خوارێ، بەردەرکێ. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=