ژنێکی بەکار
بەرهەمی: #حەسەن قزڵجی#
هەندێ چیرۆکی خەڵکی لادێکان
ئەم بەرهەمە لە گۆڤاری (شۆڕشی کشتوکاڵی) ژ. 5، #بەغدا#، ساڵی 1979دا بڵاوکراوەتەوە.
ژنێک هەبوو، زۆر بەکار و توندوتۆڵ بوو. بە درێژایی ساڵ شانەی کرد، ڕستی، بای دا، دەستی کرد بە چنین. ئاخرەکەی لنگە دەستکێشێکی بۆ مێردەکەی چنی. ڕۆژی جێژن مێردەکەی کردییە دەستی و چوو بۆ هەڵپەڕکێ. ژنەکە بانگی کرد:
-هۆ هۆ پیاوەکە! دەستی چەپت هەڵبڕە. چەند باش بوو دەستکێشە تازەکەت جووتێک بووایە. ئەگەر نەمرم ساڵێکی تر لنگەکەی کەشت بۆ دەچنم! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=