کوڕی مەلا نەسرەددینی (مەلای مەشهوور) هەواڵی دایە بابی کە جزوی عەمەی تەواو کردووە.
مەلا زۆر شاد و شەنگوڵ و خۆشحاڵ بوو و گووتی پێم خۆشە لە پاداشتی ئەوەی شتێکت بدەمێ جا بۆیە سەرپشک بە و شتێکم لێداواکه.کوڕی مەلای هەرگیز پێی وانە بوو بابی بەو دەست و دڵ کراوەییەوە و ئاوابە و دڵاواییەوە بێتە پێشێ بۆیە بە دەستە پاچەییەوە گووتی تاسبەینێم لێگەڕێ بیرێک بکەمەوە بزانم چیم دەوێ.
ڕۆژی دوایی کوڕی مەلای بە شۆڕ و شەوق و تاسەوە گووتی بابەگیان من جوانووە ئەسپێکم دەوێ مەلا نەسرەددین (مەلای مەشهور) گووتی دوێنێ پێم گووتی کە هەر تەنیا شتێکم لی داوابکە و مۆلەتیشت لێوەرگرتم و منیش مۆڵەتم دای. بەڵام خۆمن نەمگووتووە ئەتۆ وەرە دوو شتان لەمن داوابکە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=