مەلا نەسرەددین (مەلای مەشهوور) سی و جگەرێکی دەکڕێ و دەیباتەوە ماڵێ لە ڕێیە تووشی هاوالێکی خۆی دەبێ و هاواڵەکەی دەڵێ مەلا دەتەوێ ئەو جەرگوناوەی چۆن لێنێی؟
مەلا دەڵێ دەیبرژێنم.
هاواڵەکەی مەلای دەڵێ جا ئەوە هەموو کەسێک دەیزانێ ڕاوەستە جۆرە لێنانێکت فێرکەم هێندە بەتام بێ مەپرسە مەلا دەڵێ جا لەبەر ئەوەی من بیرم پەرتە. بۆم بنووسەوە تا لەبیرم نەچێتەوە.
دۆستی مەلای شێوازی لێنانەکەی بۆ لەسەر پارچە کاغەزێکی نووسی و مەلاش لێی وەرگرت و چۆوە ماڵێ. هەرکە گەیشتەوە ماڵێ جەرگەکەی لەسەر لێواری حەوزێ دانا تا دەست و دەموچاوی بشوا قەلە ڕەشێک دایهاتێ و جەرگەکەی برد و چۆوە سەردارێ و نیشتەوە. مەلا سەیرێکی قەلەکەی کرد و کە زانیشی دەستی نایگاتێ و هیچی بۆ دەگەڵ ناکرێ شێوازی لێنانەکەی لە گیرفانی دەرێنا و بەرامبەر قەلەکەی ڕایگرت و گووتی ئەوە جەرگەکەت برد.
هەرنەبێ وەرە شێوازی لێنانەکەشی بەرە، باخواردنێکی خۆش و بەتام دروست کەی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=