ناونیشانی بابەت: نەخۆشی تاوانکار
نووسەر: حەبیب
وەرگێڕانی: #حەسەن قزڵجی#
ئەم بەرهەمە لە گۆڤاری #هیوا#، #بەغدا#، ژ 11-12، حوزێران-تەمووزی ساڵی 1959 ، ل106-123دا بڵاوکراوەتەوە.
ڕەنگە هێندێ لە تووڕە و کەم چیکڵدانەکانی ئەو شارە ڕەخنە بگرن و ببنە هۆی دەردیسەری، تەنانەت لەوەش دەترسم کە چەند کەسێکیان لەگەڵ ئەم چیرۆکەیان خوێندەوە دەست لە ئیش و کاریان هەڵبگرن، مەینەتی سەفەرێکی چەند ڕۆژی بەرخۆیان بخەن و لەو ڕێگە دوورەوە بۆ کوشتنی من بێنە تاران، چونکە خەڵکی ئەو شارە ئەوەندە ئازا و بەجەرگ و تووڕەن. ئەم شارە یەکێکە لە شارە دوورە تورک نشینەکان. لە زووەوە ناوبانگی هەیە کە نووکی سمێڵی پیاوەکانی خوێنی لێ ئەتکێ و مۆڕ بوونەوەی ژنانیشیان زاوری شێر ئەچوێنێ! سەبارەت بەمە ناوی شارەکە بە نەگوتراوی ئەهێڵمەوە، و ناچاریشم ناوی دوکتۆریش نەبەم، تەنیا «دوکتور» بەسە. لێت ڕوون بێ تۆیش ئەیناسیت، لەناوە ناسراوەکانە. دوو سێ ساڵ لەمەوپێش کە لە فەرەنگستانەوە هاتەوە، تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو، ڕۆژنامەکان بە گەرم و گۆڕییەکی زۆرەوە نووسیان کە چەند دیپلۆمی دوکتۆری و پڕۆفیسۆری لە چەند ڕشتەی جیاجیای پزیشکیدا وەرگرتووە. لە تارانیشا زۆر بۆی هات. چونکە لە چینی خاوەن پارە و دەستەڵاتدار بوو. بە چەند سەد هەزار تمەنێک دوکتۆر خانەیەکی ناوازە و ئەنتیکە و پڕ لە ئەسپابی پێکەوەنا، هۆدەی چاوەڕوانییەکەی زۆر زوو بووە جێگای گلیر بوونەوەی شۆخ و شەنگترین ژنانی تاران، و خۆشی جوان و ئێسک سووک بوو. پارەکە، تۆزێ لەم وەختانە زووتر، لەلایەن وەزارەتخانەیەکەوە کە مووچەیەکی زۆری لێ وەردەگرت، و ئیشێکی بایەخداریشی بۆ نەدەکرد، فەرمانێکی وەختی بەرز و پڕ لە قازانجی پێ سپێررا، دوو ئوتۆمبێلی فۆرتی نوێیشی درایە دەست تا بە لیوا باکوورییەکانا بگەڕێت و ئەو فرمانە پێکبێنێ. ڕۆژی چوارەمی سەفەرەکەی گەیشتە ئەو شارە، ئەو شارەی کە لە ناوهێنانی دەترسم. وەختێک ئوتۆمبیلەکەی گەیشتە جادە تازەکێشراوەکەی ئەو شارە، لە خۆیەوە وتی:
- شوێنێکی چ ناسک و زەنوێرە! بەڕاستی ئەو شارە ناسک و زەنوێرە، دەوران دەوری فرسەق بە فەرسەق زەوی و زاری پڕ پیت و ئاوایی گەورە و دەوڵەمەند و تا چاو هەتەر دەکات شیناوەرد و کشتوکاڵە. جگە لەمەش کەژ و کێوی بەرز، بنار و پێدەشتی جوان، مێرگ و میرغوزاری نازاو، چەم و ڕووباری بە هاژەهاژ، کانی و چاوگە و کارێزی پڕ لە ئاوی هەیە. و لە هەموو بەخششانی تەبیعەت تا ئەوپەڕی خەیاڵ بەشی وەرگرتووە. خەڵکێکی ڕەنگ و ڕووخۆش و جوان و دڵڕفێنیش بەرهەم دێنێ. ژن و کچی ئەوێ، کە گیرۆدەی پەچە و عەبان، ئەگەر ئەو چارشێوە ڕەشە فڕێ دەن باسی جوانییان لە هەموو وڵات، بەڵکوو لە سەرانسەری دنیادا دەنگ دەداتەوە. ئوتۆمبیلچییەکەی دوکتۆر کە لەو ناوچەیەدا زۆر شارەزا بوو کە تاریفی شارەکەی لێ بیست بە زمان لووسی وتی:
- دوکتۆر بەگ ناسک و زەنوێرییەکەی لەوێ بوەستێ، کانگای ژنان و کچانی جوان و نازدارە! دوکتۆر بزەیەکی هاتێ و وەڵامی نەدایەوە، بەڵام تاوی گرتبوو. لە سەرەتای گەنجیدا کەم هەڵکەوتبوو چوار شەو و ڕۆژی بێ ئافرەت ڕایبواردبێ. پەردەی لووتی ئەفڕی. دەمی پڕ بووبوو لە ئاو، چاوی بەم بەرو ئەوبەری جادەکەدا ئەگێڕا، لەناکاو ئوتۆمبیل پێچی کردەوە، دوکتۆر وریا بووەوە و بە تووڕەیی وتی:
- بۆ کوێ ئەچی؟
ئوتۆمبیلچی وتی: بۆ خەستەخانە. خۆت نەت فەرموو؟
- ئاخ! دەی! زۆر باشە.
سەرۆکی خەستەخانە لە هاواڵان و هاودەرزانی زووی بوو. دوکتۆر ناچار بوو بۆ دیدەنی بڕواتە لای، و ئەشیزانی یەک دوو ڕۆژ گلی دەداتەوە. چووە کۆشکی خەستەخانە، پاش ساتێک دەس لەناو دەستی سەرۆکی خەستەخانە، و بە پێکەنین و قسەکردن هاتە دەرێ. کە گەیشتنە بەر ئوتۆمبیلەکەی دوکتۆر کوڕێکی سیس و سەروقژئاڵاو کە مەینەت و شپرزەیی لە چڕوچاوی ئەباری، بە ڕاکردن هاتە پێشەوە، کە چاوی بەوان کەوت وێستاو بە لاڵانەوەوە وتی:
- گەورەم:جەنابی سەرۆک لوتفێک لەگەڵ ئەم چارەڕەشە بفەرموو.
سەرۆک بە گرژی وتی:
- ئیتر دەتەوێت چی بکەم، لەبەر درێژدادڕی تۆ لە ڕوو چووم، ئەوەی بۆ ئەم نەخۆشەم کرد بۆ باوکیشم نەکردووە. بە خۆڕایی و بێپارە سەرنجم دا.
- خوا بتان هێڵی جەنابی سەرۆک، بەڵام ئاخر...
- هەوەڵ و ئاخری هەر ئەوەیە کە وتم: دەبێت نەشتەرکاری بکرێت، زۆریش بەگورجی، ئەگینا ئەمرێ.
- ئاخر ئاغای سەرۆک ئەم برا چارەڕەشەم پارەی نییە، هەرچی بووی و نەیبوو لەم نەخۆشییەی بەخت کرد، منیش لەو هەژارترم، هەر ئەمەندەیە شەرممان بە خۆمانە و شورەیشمان لێ دێ دەم لە خەڵک خوار کەینەوە.
لەگەڵ ئەمەشا دوای ئەو فەرمایشتەی کە فەرمووت، ڕۆیشتم گەلێ هەوڵم دا، ڕووم لە چەند مەرد و نامەرد نا، هیچ کەڵکی نەگرت.
- من ئیتر حەقم بەسەر ئەمانەوە نییە، من ئەوەندەی بۆم کرا کۆمەکم کرد، خەرجی نەشتەرکاری و خەستەخانە بە لانی کەمەوە هەزار و پێنج سەد تمەن ئەبێ، بەڵام حەوت سەد تمەنی دەبێت پێشەکی بدەن.
- ئاخر جەنابی سەرۆک، بۆ خاتری خوا..
سەرۆک ئیتر وەڵامی نەدایەوە. بە مڕ و مۆچێکەوە ڕووی لە کوڕە چارەڕەشەکە وەرگێڕا، دەسی دوکتۆری- کە تاقەتی چوبوو- گرت و وتی: دوکتۆر گیان با بڕۆین .. ئوتۆمبیلچی قاپیی ئوتۆمبیلەکەی کردەوە، سواربوون و ئوتۆمبیل کەوتە ڕێ، سەرۆک وتی:
- خەڵکێکی بێ چاو و ڕووی هەیە ئەم شارە! بە خەیاڵی تۆ لەمە زیاتر کۆمەک دەکرێ؟
دوکتۆر بزەیەکی هاتێ و وەڵامی نەدایەوە، بەڵام تاوی گرتبوو. لە سەرەتای گەنجیدا کەم هەڵکەوتبوو چوار شەو و ڕۆژی بێ ئافرەت ڕایبواردبێ. پەردەی لووتی ئەفڕی. دەمی پڕ بووبوو لە ئاو، چاوی بەم بەروئەوبەری جادەکەدا ئەگێڕا، لەناکاو ئوتۆمبیل پێچی کردەوە، دوکتۆر وریا بووە و بە تووڕەیی وتی:
-بۆ کوێ ئەچی؟
ئوتۆمبیلچی وتی: بۆ خەستەخانە. خۆت نەت فەرموو؟
-ئاخ! دەی! زۆر باشە.
سەرۆکی خەستەخانە لە هاواڵان و هاودەرزانی زووی بوو. دوکتۆر ناچار بوو بۆ دیدەنی بڕواتە لای، و ئەشیزانی یەک دوو ڕۆژ گلی دەداتەوە. چووە کۆشکی خەستەخانە، پاش ساتێک دەس لەناو دەستی سەرۆکی خەستەخانە، و پێکەنین و قسە کردن هاتە دەرێ.
کە گەیشتنە بەر ئوتۆمبیلەکەی دوکتۆر کوڕێکی سیس و سەروقژ ئاڵاو کە مەینەت و شپرزەیی لە چڕوچاوی ئەباری، بە ڕاکردن هاتە پێشەوە، کە چاوی بەوان کەوت وێستا و بە لاڵانەوەوە وتی:
-گەورەم جەنابی سەرۆک لوتفێک لەگەڵ ئەم چارەڕەشە بفەرموو.
سەرۆک بە گرژی وتی:
-ئیتر دەتەوێت چی بکەم، لەبەر درێژدادڕی تۆ لە ڕوو چووم. ئەوەی بۆ ئەم نەخۆشەم کرد بۆ باوکیشم نەکردووە. بە خۆڕایی و بێ پارە سەرنجم دا.
- خوا بتان هێڵێت جەنابی سەرۆک، بەڵام ئاخر..
-هەوەڵ و ئاخری هەر ئەوەیە کە وتم: دەبێت نەشتەرکاری بکرێت، زۆریش بەگورجی، ئەگینا ئەمرێ.
-ئاخری ئاغای سەرۆک ئەم برا چارەڕەشەم پارەی نییە، گەرچی بووی و نەیبوو لەم نەخۆشییەی بەخت کرد، منیش لەو هەژارترم، هەر ئەمەندەیە شەرممان بە خۆمانە و شوورەیشمان لێ دێ دەم لە خەڵک خوار کەینەوە. لەگەڵ ئەمەشا دوای ئەو فەرمایشتەی کە فەرمووت، ڕۆیشتم گەلێ هەوڵم دا، ڕووم لە چەند مەرد و نامەرد نا، هیچ کەڵکی نەگرت.
-من ئیتر حەقم بە سەر ئەمانەوە نییە، ئەوەندەی بۆم کرا کۆمەکم کرد، خەرجی نەشتەرکاری و خەستەخانە بە لانی کەمەوە هەزار و پێنج سەد تمەن ئەبێ، من هەشت سەد تمەنم شکاند، بەڵام حەوت سەد تمەن دەبێت پێشەکی بدەن.
-ئاخر جەنابی سەرۆک، بۆ خاتری خوا..
سەرۆک ئیتر وەڵامی نەدایەوە. بە مڕ و مۆچێکەوە ڕووی لە کوڕە چارەڕەشەکە وەرگێڕا، دەسی دۆکتۆری - کە تاقەتی چووبوو- گرت و وتی: دوکتۆر گیان با بڕۆین...ئوتۆمبیلچی قاپی ئوتۆمبیلەکەی کردەوە، سوار بوون و ئوتۆمبیل کەوتەڕێ، سەرۆک وتی:
-خەڵکێکی بێ چاو و ڕووی هەیە ئەم شارە بە خەیاڵی تۆ لەمە زیاتر کۆمەک دەکرێ؟
دوکتۆر لە جیاتی وەڵامی ئەم پرسیارە، سەری بردە پەنا گوێی سەرۆکی خەستەخانە و وتی:
-بیستوومە ئەم شارەی ئێوەژن و کچی زۆر جوانی هەیە.
سەرۆک قاقایەکی کێشا و چاوێکی داگرت و وتی:
-نایاب، هەر قسەی لێ مەکە، هەر وەختێک یەکێک لەو پەچە و چارشێوانا لا بدرێ ئینسان گێژ و وێژ ئەبێ. دوکتۆر نازانی بە ڕاستی ڕوخساری وا لێرە هەیە چاو دەخاتە تراویلکە!
هیچت دەست دەکەوێت؟
-جاروبار. ئەویش زۆر کەم...
-کەمێکی چۆن؟...
-چی بێ لە تۆ پەنهان بێت. من سێ چوار ساڵە لێرەم، تەنیا دوو جار بۆم ڕێکەوتووە.
-ئای! چەند گران!
-بەڵێ، ژنی ئێرە زۆر ڕەقن، کچیان کە هەر هیچ. کچێکی بیست ساڵان دەبینی، کەڵەگەت، ڕێکوپێک، زۆر قەد و باڵا شیرین، چ مل و گەردنێک، چ ڕوو سنگێک، چ بەژن و باڵایەک. بەڵام وەختێک قسەی لە گەڵا ئەکەی، ئەڵێی هەرگیز ئینسانی نەدیوە و تازە لە کەژ هاتووتە خوارەوە، ئینسان وەختێک ئاوا ئەیانبینێ زۆر لە بەر چاوی ئەبێزرێن، بەڵام نازانی پیاوەکانیان چەند چاوەدێڕیی ژن و منداڵیان دەکەن، و چەند ئازایی و تووڕەیی بە کار دێنن؟ بەڵام ئەگەر ژن تۆزێ قاچی خوار دانێ، مێردەکەی زگی وەک سفرە یەکەڵا دەکات، یان بە لانی کەمەوە لێدانێکی باشی لێ ئەدا، یا هیچ نەبێت مانگێک لە ژوورێکا زیندانی دەکات و قاپیی لەسەر دائەخات. وەی لەو ڕۆژە خەیانەتێکی لێ دەرکەوێ، ئیتر کوشتنی ژن، وەکوو خۆیان دەڵێن فاسق کردنی، جێگا قسە نییە. جا بزانە من چەند زرینگ بووم کە توانیومە دووان لەم ژنانە بخەمە داو...
-دوکتۆر وتی: پێویستە چەند ڕۆژێ لێرە بمێنمەوە و بەختی خۆم تاقی بکەمەوە.
-ئیشێکی گرانە، بە تایبەتیی بە سێ چوار ڕۆژ.
-ئیتر بزانین چۆن ئەبێ. تۆ هەر ئەوەندەم بۆ بکە ڕێگەم ببێ سێ چوارێک لەم شۆخ شەنگانە ببینم، ئیتر لەسەرخۆم. ئەو وەختە دەزانی کە تۆ خوێڕیت، یان هیچ نەبێت من لە تۆ بە هەڵپەترم...
لە پاش تاوێک گەیشتنە بەر قەیسریی تاریکە بازاڕی شارەکە.
سەرۆکی خەستەخانە وتی:
-کانگای شۆخ و شەنگان ئێرەیە. تۆزێ لێرە پیاسە بکەیت بە لانی کەمەوەسی چل نازاری نمرە یەک دەبینی.
--دەی جا با لێرە دابەزین و تۆزێ پیاسە بکەین.
-من ناتوانم، لەم شارەدا وەک گای مار و وام ببینن ئەسووڕێمەوە و سەرنجی ژنی خەڵک دەدەم بڕوایان پێم نامێنێ، شەستیشیان بێدار دەبێت، یەکێک لەو کەیفانەی من کردم قسە و باسێکی زۆری لێ پیدا بوو، مێردی ژنەکە شتێکی هەست کردبوو، چاکی ئەمە بوو ژنەکە منی خۆشویستبوو، هەر بەڵایەکی بە سەریان هێنابوو ناوی منی نەدرکاندبوو، لەگەڵ ئەمەش دڵیان پیس کردبوو هەستم دەکرد پیاوان بە مۆڕەوە تەماشایان دەکردم، لەو وەختەوە زۆر بەوردی بە ڕێگەدا ئەڕۆم، و لەو بڕوایەدام کە ئیتر ناتوانم خۆم بدۆڕێنم، دەست و قاچم هەڵە بکەم!
-زۆر باشە. من دائەبەزم، لەم شتانە ناترسم، مەرجمان بێ هەر ئەمڕۆ تا نیوەڕۆ یەکێکیان بخەمە داو.
ئوتۆمبیلەکە وەستا، دوکتۆر قاچی داکێشا خوارەوە و دەستی سەرۆکی خەستەخانەی گرت، ڕۆژ باشی لێ بکات، و پێشی وت:
ڕاستی، ئەگەرشتێکم هەڵسووڕاند، بۆ کوێ بچین، خۆ ماڵی ئێوە نابێت، سەرۆکی خەستەخانە بیرێکی کردەوە و گورتی:
-بۆچ؟قەی ناکات، خانم و منداڵەکان بۆ دیدەنی خزمان ڕۆیشتوون بۆ تاران، کەسمان لە ماڵەوە نییە کارەکەرەکە نەبێت، ئەویش لەگەڵ منا خۆماڵیانەیە.
-یانی جێنشینی خانمە؟
-ئیتر بڵێین چی!...چی بکەین؟
هەر جۆرێک بێت قەی ناکات بەڵام دەبێت لە دەرگا بچکۆلەکەی لای کۆڵانەوە بێنەوە.
-من شارەزا نیم.
-ئوتۆمبیلچییەکە دێت، شارەزا دەبێت.
-دوکتۆر ڕووی کردە ئوتۆمبیلچییەکە و پێی وت:
-کە ئیشی جەنابی سەرۆکت ئەنجام دا وەرەوە ئێرە، لە بەر بازاڕ تۆزێ بەرەو ژوورتر، لە جێگەیەکی چۆڵدا بوەستە تا دێمەوە.
دابەزی. تەماشایەکی دەوروبەری کرد و بە پیاسە کردن کەوتە ڕێ. خەڵک دابەزینەکەیان لەو ئوتۆمبیلە جوانو بریقەدارە بەلاوە سەیر بوو، و بە چاوێکی عاجباتی لێی مۆڕ ئەبوونەوە. باڵای درێژو جلوبەرگی سپۆرت و بۆینباخ و ملوانەی نایاب و ڕووی جوانکیلە و نازاوایی، سەرنجی خەڵکی ئەکێشا لای خۆی. تەنانەت هێندێ کەس کوتووپڕ دەوەستان و بە واقوڕماوی سەرنجیان ئەدا،
هەر وا زوو شێوابوو. تێگەیشتبوو کە ناتوانێت لەناو ئەم خەڵکەدا بگەڕێ. ژنانی عابا بەسەر دەهاتن و ئەڕۆیشتن، ئەوانیش کەم و زۆر ڕوویەکیان دەکرد بە لایەوە. چەند ژنێکی جوان و چەند کچێک کە ڕوویان تەواو دانەپۆشیبوو کەوتنە بەر چاوی و دڵیان داچڵەکاند. بەڵام کە ڕووی دەکرد بە لای ژنێکەوە کۆمەڵێک لە پیاوانی هاتووچووکەر کە چاویان تێبڕیبوو، لێی مۆڕ ئەبوونەوە و بە قینەوە تێیان ئەڕوانی کە بزانن چاو لە چی ئەگێڕێ؟ بە لایەوە دوور نەبوو کوتووپڕ یەکێک لەوانە شەقەزلەیەک ل بناگوێی بسرەوێنێ و سەری لە تەماشا کردنی ژنێک بە لایەکی ترا وەرگێڕێ.
چووە بازاڕەوە. بازاڕ شلۆق و نەختێ تاریک بوو، بەڵام لێرە و لەوێ ڕووی ڕووناکی ژنان و کچانی جوان وەک گوڵی سوور لە چاوی ئەدا. وردەوردە هەرچەند هەنگاوێکی هەڵدهێنا وبە خۆی نەئەبو، لەژێر لچەوە ئەیوت:
-ڕاستی، چەند جوانن! بەﮪ بەﮪ چ شارێکی پڕ لە نیعمەتە! بەڵام نەیدەتوانی بڕوا بکات، کە نزیک بوونەوە لە یەکێک لەم ژنانە و قسە لەگەڵ کردنی دەس ئەدا.
بازاڕی دوایی هێنا و گەڕایەوە. بە ناهومێدی و دڵ ساردی بە خۆی وت:
-وا نابێ! دەست هەڵگرتنیش ناکرێ! ئەم گشتە شۆخ و شەنگە ببینم و بێبەش بووم؟ دەبێت تەگبیرێکی تر بکەم.
دوو ژن بە بەردەمیدا ڕۆیشتن، و بە چاوە گەورە ڕەشە هێجگار جوانەکانیانکە لە درزی عەباوە دیار بوو، نیگایەکیان کرد بە لایەوە و بایاندایەوە بۆ کۆڵان. لە ناوەڕاستی کۆڵانەکە، کە چاویان بەو کەوت لە بەر دەرگایەک وەستان. دوکتۆر بە خۆی وت:
-ئەوا ئەمانیش دەچنە ماڵی خۆیان!
-بە دڵ سەرنجێکی دان و ڕۆیشت، پاش چەند هەنگاوێک گوێی لە کرانەوە و داخستنی دەرگا بوو، ویستی بگەڕێتەوە بازاڕ. چاوی بە ژنێک کەوت کە بەپەلە لە خوارەوە دەهات. بەو تیژ ڕۆیشتنەشەوە لەخت و لارێکی لە بەر دڵانی بوو، بێ پەروا دەهات و کۆی لە کەس نەدەکرد، ئەتوت زۆر دەربایسی چارشێوەکەی نییە. لە دوورەوە بەرزایی سینگی ڕێکوپێکو جوانی لەناو چارشێوەکەیا دەبینرا، ڕوخسار و نیوەی پرچی بەتەواوی دیار بوو، دوکتۆر وەستا. ژنەکە نزیکتر بووەوە. شۆخ و شەنگیی ئەو دوکتۆری وشک و مات کرد. جوانییەکی عەجایب بوو. دوکتۆر لە هیچ جێگایەکی دنیا ڕوویەکی وا جوان و بەژن و باڵایەکی وا ڕێکوپێک و لەبەردڵانی نەدیبوو، بە ناچاری سەری بۆ دانەواند و ڕۆژ باشی لێکرد، لەو کاتەشا لە دەوروبەری خۆی ورد بووەوە کەس لەو ناوە نەبوو، ژنە جوانەکە ڕوویەکی کرد بە لایەوە، تەماشایەکی کرد و ڕۆیشت، وەک ڕۆژباشی نەبیستبێ وابوو. لەناو پرشنگی بە تەوژمی ڕۆخساریا پەرۆشی و پەژارە هەست ئەکرا، هیچ گوێی پێ نەدا و مەحەللی لێ نەنا، دیاربوو زۆر بەپەلە بوو. دوکتۆر دڵی لە دەست دا و بێئارام بە دوایدا کەوتە ڕێ. ژنەکە گەیشتە بازاڕ و لەو سەرەوە دەرچوو کەوتە جادە، پاش چەند هەنگاوێک چووە مەغازەیەک. دوکتۆر لە بەر مەغازەکە وەستا، دوای پێنج دەقیقە ژنەکە هاتە دەرێ و گەڕایەوە. دوکتۆر دە پازدە هەنگاو دوور کەوتە شوێنی. کە گەیشتە نیوەی کۆڵان لە جێگایەکا کە لە دوور و نزیک هاتوچووکەر دیار نەبوو، خۆی گەیاندە ژنە جوانەکە و بێ وەستان بە دەنگێکی ساف و شێوەیەکی شیرین وتی:
-خانم من بۆ جوانی تۆ شێت بووم، هەرگیز شتی وام نەدیوە! خەڵکی ئێرە نیم غەریبم، بەیانی ئەڕۆم بەزەییت بە غەریبا بێتەوە، دڵم مەشکێنە، هەرچی بفەرمووی ئەیدەم، سەد تمەن، دوو سەد تمەن...حەوت سەد تمەن!خۆی لەم سخاوەتە واقی وڕمابوو، بە دەم قسە کردنەوە وەک کەسێ خەو ببینێت لە دڵدا ل خۆی پرسی:
-بۆچی کوتووپڕ ئەوەندە سەرکەوتم، حەوت سەد تمەن بۆچی؟ بە کورتی کەوتەوە یادی کە ئەم وشەیەی لە خەستەخانە بیستووە، سەرۆکی خەستەخانە حەوت سەد تمەنی لە کوڕە چارەڕەشەکە ئەویست تا براکەی نەشتەرکاری بکات و لە دەست مەرگ ڕزگاری کا.
هەستی کرد کە ژنە جوانەکە لەرزی و لەژێرەوە بە تیلایی چاو سەرنجێکی ئەوی دا.
بێباکتر دووپاتی کردەوە:
-بەڵێ حەوت سەد تمەن پێشکەش دەکەم،
حەوت سەد تمەن پارەیەکی کەم نییە. جارێکی تریش یەکترێ نابینینەوە، چونکە لێرە ئەڕۆم. ئەمڕۆ یا ئەم شەویا هەر وەختێکی تر کە دەرفەتم ئەبێ، یەک دوو ساتێ دڵم خۆش کە، بە مەرگی تۆ ئارامم لێ بڕاوە. ژنەکە وەڵامی نەداوە و تیژ تێپەڕی، پاش دەقیقەیەک بەگورجی بۆ لای دەرگایەک پێچی کردەو، دەستی نا بە دەرگاوە، دەرگا کرایەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە. دوکتۆر وەک پشیلەیەک چۆلەکەی لە دەم دەرپەڕی بێت، بە واقوڕماوی و پەشێوی وەستا، قاچی لە بەست چووبوو. چاوی بڕیبووە قاپییە داخراوە بچکۆلە و فەقیرانەکە. نەیدەتوانی هەنگاو هەڵبڕێ و لەوێ دوورکەوتەوە.
-شتێک لە دڵیا قرت و فرتی دەکرد کە لە دەرگاکە بدات. نزیک بوونەوەی هاتووچوو کەرێک ناچاری کرد پێهەڵگڕێ، چەند هەنگاوێ دوور کەوتەوە، ئیتر نەیتوانی دوورتر بڕوا، گەڕایەوە. ئەم ڕۆیشتن و گەڕانەیەوە چەند جار لەبەر هاتووچووی خەڵک چەند پاتەوە بووەوە. نزیک سعاتێکی پێچوو. دوکتۆر نەیدەتوانی دڵ هەڵکەنێ. ئەیویست بۆ چاو پێکەوتنەوەی ژنە جوانەکە بیرێک بکاتەوە و ڕێگایەک بدۆزێتەوە. پێش تەگبیر کردن دەرگا کرایەوە و ژنە جوانەکە هاتە دەرەوە. هەر بەو چارشێوە و جلوبەرگەوە و بەو گوێ پێنەدان و بێ پەرواییەوە بەڵام کەمێک مات تر و خەفەتبارتر دیار بوو. ئەمجار بە لایەکی ترا ڕۆیشت. دوکتۆر خێرا دوای کەوت، کۆڵان چۆڵ بوو، دوکتۆر هەنگاوی کرژ کرد و پێی گەیشت و بێ وچان وتی:
-وەڵامت کەرەم نەکرد؟ئەمزانی ئەگەڕێیتەوە، نەمدەتوانی بڕۆم، شێتت کردووم.
ژنەکە ڕووی کرد بە لایەوە و سەرنجێکی قووڵ و خوفەتاویی بە دەنگێکی هێجگار نەرم و ناسک و شیرین کە دڵی دوکتۆری لەرزاند وتی:
-گەورەم چیت دەوێت؟
-دوکتۆر وتی: عەرزم کردی خەڵکی ئەم شارە نیم، غەریبم زۆر زوو ئەڕۆم، شێتی تۆ بووم، ناتوانم دڵم هەڵکەنم، بەزەییت بێتەوە پێما، بۆ ئەم لوتف و غەریب پەروەرییەش حەوت سەد تمەنت پێشکەش دەکەم، وەکوو عەرزم کردی.
وەڵامی ژنە جوانەکە زۆر دوور لە هیوا بوو، وتی:
-درۆ ئەکەی، نایدەیت!
دوکتۆر لە خۆشیا مووچڕکێک هات بە لەشیدا و تینێک وەک گڕی ئاگر بە خوێنیا گەڕا و داخی کرد. بە جۆش و کوڵێکی زۆر و دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی:
-چی ئەفەرمووی، ئەمە بۆ من قیمەتی نییە، خانم من زۆر دەوڵەمەندم ڕۆژی وا هەیە دە پازدە هەزار تمەن فیرو بەخت دەکەم لە قومارائەیدۆڕێنم. و ئەوەندەی نوکە دەرزییەک لام قیمەتی نییە.
ژنەکە بە جۆرێکی سەیر و ناڕۆشن کە مانای لێ نەئەدرایەوە وتی:
-کەوات درۆ ناکەیت؟بێگومان ئەیدەیت؟
-دڵنیا بە زۆر بە شانازییەوە، تەنانەت ئەگەر بفەرموویت لەوەش زیاتر، هەرچی ئەفەرموویت.
ژنەکە ئیستێکی کرد. ئینجا دەنگی تۆزێ گڕ بوو. کورت و خێرا وتی:
-جا بچینە کوێ؟
-هەر کوێ تۆ ئەفەرموویت.
-من جێگەیەک شارەزا نیم، نازانم...
-دەی سا فەرموو لە خزمەتتا بم، بۆ جێگەیەکی باش بڕۆین. ئێستە وردەوردە هەستی کرد ژنەکە بەتوندی ئەلەرزێ و لەو حاڵەشا گەلێ جوانتر و دڵڕفێنتر ئەنوێنێ.
ژنەکە بێدەنگ بوو. دوکتۆر دوای یەک دوو هەناسە وتی:
-ئیجازەت فەرموو؟ دە فەرموو با بڕۆین...
ژنەکە بەپەلە وتی: سعات یەکی پاش نیوەڕۆ وەرەوە ئێرە...وە دوای ئیستێکی کەم وتی:
-مەرجمان ئەوە بێ درۆ نەکەی، فێڵباز نەبی.
-ئیتر لە ڕێی وەڵام نەوێستا و خێرا گەڕایەوە گرژ کەوتە ڕێ دوای دەقیقەیەک خۆی کردەوە بە ماڵا.
دوکتۆر سەری سووڕ ما. لە جۆش و کوڵ و خۆشیشا ئەلەرزی، وەکوو کەسێک لە دەسکەوتی گەەورەترین بەختیارییەک دڵنیا بێ، لێی دا و ڕۆیشت، ئەم بەسەرهاتەی بۆ سەرۆکی خەستەخانە گێڕایەوە و سعات پاش نیوەڕۆ گەڕایەوە. ژنە جوانەکەش هەر لەو کاتەدا گەیشتە جێژوانەکە. دوکتۆر لەبەر کوڵ و جۆش ئارامی لێ هەڵگیرا بوو، ناونیشانی ئوتۆمبیلەکەی پێدا. ژنە جوانەکە کەژ و چالاک لە پێش دوکتۆرەوە ڕۆیشت، و لەناو ئوتۆمبیلەکەدا دانیشت. دوکتۆریش دوای تاوێک سوار بوو. وا دەردەکەوت کەس ئاگای لێین نەبوو، پاش پێنچ شەش دەقیقە هەردووکیان لە دەرگا بچکۆلەکەی خانووی سەرۆکەوە ڕۆیشتنە ژوورەوە. هۆدەیەکی بچکۆلە و پاک و خاوێن ئامادە کرابوو.
چوونە ژوورەوە ، دوکتۆر ژنە جوانەکەی لەسەر قەڕەوێڵە دانیشاند، لەبەر پێیدا بە چۆکا هات، دەسی گرتبوو اچی دەکرد، لە پشت شووشەکانی هۆدەکەی تەنیشتییەوە لە درزی پەردەوە سەرۆکی خەستەخانە تەماشای دەکرد.
ژنەکە هەناسەبڕکەی پێ کەوتبوو، ڕەنگی سوورهەڵگەڕابوو، ئەتوت وەختە بخنکێ. بەتەواوی خۆی دابوو بە دەستەوە. هیچ دەستی نەدەکردەوە. دوکتۆر لە تەنیشتییەوە دانیشت و دەستی کردە ملی. ئەوەندە هاتبووە جۆش ئاگای لە حاڵی ژنە جوانەکە بڕابوو. دە و بیست ماچی لە دەمی ڕفاند. ژنەکە لەناو ماچەکانی ئەودا دەرفەتی هێنا، کەمێ خۆی کێشآیە دواوە و بە دەنگێکی نووساو و لەرزۆکەوە وتی:
-دەترسم درۆت لەگەڵ کردبێتی. وتی: ئای! لە بیرم چوو، دڵنیا بە نازارەکەم، ئێستا پێشکەشی دەکەم. دەستی کرد بە گیرفانیا، هێندێ ئەسکەناسی درشتی دەرهێنا، بەپەلە و بێ ورد بوونەوە بژاردی. بڕێکی کە بێگومان لە حەوت سەد تمەن زیاتر بوو لێ بژارد جزدانی ژنە پەشۆکاوەکەی- کە لەبەر قەرەوێڵەکەدا بوو- کردەوە و پارەکەی تێئاخنی و وەکوو برسییەک هەڵمەتی خواردەمەنییەکی خۆش بدات، ژنە جوانەکەی گرتەوە باوەش.
لەم کاتەدا دەنگێک وەک دەنگی هاواراێکی دوور هاتە گوێچکەی، بەڵام گوێی پێ نەدا، قسەی دڵدارییانەی دەکرد، سوێندی ئەخوارد کە هەرگیز ئافرەتێکی وا جوان و هێمن و دڵڕفێنی نەدیوە. بێ ئەوەی تووشی بەرهەڵستێک ببێ ئیشی لەبەر دەچوو، و سەرەتای گەیشتنە ئامانجی دەستپێکردبوو. لە خۆشییا ترینگەی لێوە دەهات.
لەم کاتەدا ژنەکە پڕ بە دەم قیژاندی و خۆی لە دەستی ڕاپسکاند، و لە هۆدەکەی تەنیشتییەوە دەنگی کەوتنی شتێکی قورس بە دەرگایەکی شووشەداردا بیسترا. دوکتۆر کە لەو کاتەدا لە پڕجۆشترین حاڵی ژیانیدا بوو لی جێگای خۆی ڕاپەڕی. ژنەکە لێی دوور کەوتەوە و چاوی بڕیبووە قاپییەکە. دوکتۆریش تەماشای کرد سەرتاپای لەرزی. قاپی کرابووە و شتێک بە لاشیپانی دەرگاکەوە وەستابوو، شتێکی باڵا بڵند، زیاتر لە مردوو دەچوو نەک لە زیندوو. ئێسک و پێستێک، داهۆڵە ئێسقانێک چاو بە قووڵاچوو، ڕەشتاڵەیەکی زەردهەڵگەڕاو، دەست و باسکێکی درێژ و ڕەق و تەق، قاچێکی وشک و لەرزۆک، لەش پۆشی تەنیا کراسێکی سپیی درێژی ئاودامین وەک کفن بوو بە یەخەیەکی داچەقاوەوە. دوکتۆر بەپەلە خۆی کۆ کردەوە، غیرەتی نا بەر خۆی و بە تووڕەیییەکی تێکەڵ بە ترس و لەرزەوە وتی:
کێی؟ چیت دەوێت؟
داهۆڵە ئێسقان وەڵامی نەداوە. بە مۆڕەوە ئەیڕوانی. ئەلەرزی و دەنگی دانەکیرکەی دەهات.
ژنەکە هەستابوو، ڕەنگی پەڕیبوو، دەستێکی بە لاوانەی قەرەوێڵەکەوە گرتبوو تا نەکەوێت. بە دەنگێکی نووساو و هەناسەبڕکەوە وتی:
ئەمە مێردی منە، با بە تۆ بڵێم، پێ لە ڕاستی بنێم، نازانم چ باسە!...باوەڕم نەدەکرد توانای ببێ لە جێی خۆی بجووڵێ، لام وابوو ئەمرێ، ئەیان وت بەم زووانە ئەمرێ، مێردمە، خۆشم ئەوێ، ئەی پەرستم، لەو زیاتر کەسم نییە، نەم ئەویست بمرێ، هیچمان نەبوو، نە ئەو بوویی و نە من، گوتبوویان دەبێت حەوت سەد تمەن بدەین، سەرۆکی خەستەخانە گوتبووی ئەگەر نەشتەرکاری بکرێت ئەژی، بەختیار دەبین...
بە کورتی، حەوت سەد تمەن بڕیاری مەرگی بوو، ئەبوو دانیشین و گیان کەنشتی تەماشا کەین، بڵام ئەمڕۆ دیسان ناوی حەوت سەد تمەن هاتە گوێ، تۆ گوتت گەورەم...تۆ ناناسم، گوتت لە لاوە هاتووی و ئەمڕۆش ئەڕۆی، مێردەکم ئەمرد، بۆ ڕزگار کردنی هیچم نەبوو، تۆ لە منت گەیاند کە تەنیا شتێکم هەیە دەتوانم بیفرۆشم!... ناوی حەوت سەد تمەن ئەمەی لە من گەیاند، ئینجا ئەکرا بڕیاری مەرگەکەی ببێتە بڕیاری ژیانەوەشی، بە کۆمەکیی من! ئاخ! بڕیارم دا، لەپاڵ جێگە و بانی مێردەکەم، کە وەختێک بیرم کردەوە خەریکە ئەمرێ...
جیڕەی دەرگای هۆدەکەی تەنیشتەوە، قسەکەی پێ بڕی، سەرۆکی خەستەخانە هاتە ژوورەوە وتی:
-ئەمانە هەمووی لە ئەستۆی من، بێدەنگ بە، من ئەو پیاوە نەشتەرکاری دەکەم، نەجاتی دەدەم، پارەشم ناوێ، حەوت سەد وا لە جردانەکەتا، ئەویش بۆ خۆتان دەمێنێتەوە.
-پیاوە ئێسقانینەکە، مردووە جمجۆڵ کەرەکە، دوو هەنگاو هاتە پێشەوە، وەک تارمایی مەرگ وابوو، بەڵام ساتووری بە دەستەوە نەبوو، ڕەنگ بوو پێشی بێت، دەستی لە پشت سەریەوە گرتبوو، بەڵکوو لەناو کفنەکەیا بوو، دەمە لە گۆ کەوتووەکەی کردەوە و بە دەنگێکی وشک و گڕ و بە سامەوە، لە کاتێکدا چاوی بڕیبووە سەرۆکی خەستەخانە، وتی:
-ئاخ! تۆ! سەرۆکی خەستەخانە! تۆ کە حەوت سەد تمەنت ئەویست و ئەگینا ئەبوو من بمردمایە!...
-ئێستا لێرە! لە ماڵی تۆدا! ژنی من، بەنرخی حەوت سەد تمەن!..وە ئەم پارەیەش لە جزدانەکەیدایە! و ئەویش لێرە لە باخەڵی ئەم پیاوەدا!..ئێستە بە خۆڕایی من تیمار ئەکەی؟! و حەوت سەد تمەنیش بۆ خۆمان!.. و ژنەکەم لای وابوو ناتوانم لە جێ و بانەکەم بێمە دەرێ، ئێوە ئەوتان هێنایە ئێرە! لەگەڵ تۆمە هەی پیاو، هەی ناپیاو، هەی دز، هەموو دزێک لای وایە دەتوانێت ڕاکات. بەڵام خوا شوێن پێی نیشان دەدا و دڵ دەبینێ و ئەیدۆزێتەوە..تۆش ژنەکە ئەتزانی قول و قاچی من مردووە، بەڵام نەتدەزانی دڵم زیندووە و هێشتا بۆ تۆ دائەخورپێ، و هێشتا بۆ تۆ ئەلەرزێ و ناتوانێت لە دەرکەوتنی تۆ لە بێوەختێکی ئاوەهادا، سعات یەکی پاش نیوەڕۆ شتێکی نالەبار و نامەکررف هەست بکات، و غیرەتە مەرگ بردووەکەم هەڵ گرینێ، و قاچە مردووەکانم بخاتە گەڕ و شارەزاییم بکات بۆ ئێرە. یەکێک دیتبووی ژنێک لە ئوتۆمبیلێکا کە لەم شارەدا هیی وا نییە هاتووە بۆ ئەم لایە.عاڕەبانەیەک منی گەیاندە ئێرە. ئوتۆمبیلەکەم لەسەر کۆڵان چاو پێکەوت ناسیمەوە. ژنێکی کارەکەر کە دەرگاکەی لێ کردمەوە، لە ترسانا لە هۆش چوو کەوتە زەوی. ئێستا ئێوەش دەبێت بترسن لە من. نامەوێت بژیم بەم تیمارە خۆڕاییە و بەم پارەیەی لە جزدانی ژنەکەمایە.
لەناکاو دەستە وشک و ڕەق و تەقەکەی کە دیاربوو هاتە پێشەوە و تەقەی چەند گوللەی لەسەر یەک هۆدەکەی لەراند.
ئەمەیە درێژەی ئەو دەنگوباسە کورتەی کە ئەو وەختە لە ڕۆژنامەکاندا خوێندتەوە، لەژێر ناوی:«نەخۆشی تاوانکار»دا، نەخۆشێکی لە گیان کەنشتدا کە بە قسەی ئەو ڕۆژنامانە «لە سەر هئچ و خۆڕایی، بەڵکوو بەهۆی شێت بوونێکی کوتووپڕییەوە سەرۆکی خەستەخانەی شارەکەی خۆان و دوکتۆرێکی بەناوبانگی تارانی کوشتووە». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=