کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,092
وێنە
  123,307
پەرتووک PDF
  22,021
فایلی پەیوەندیدار
  124,412
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆچی دوایی سلێمانی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆچی دوایی سلێمانی
کۆچی دوایی سلێمانی
ناونیشانی بابەت: کۆچی دوایی #سلێمانی#
ناوی نووسەر: #سەردار عەزیز#

بۆ من سلێمانی ئەو بەردەبازە بوو، کە فێری کردم لە ماڵ دوور بکەومەوە، پاشان بۆ هەمیشە ماڵ لە دەست بدەم. جەیمس ود لە نوسینێکیدا زیاتر لە دەیەیەک لەمەوپێش دەنوسێت، ئاساییە، شوێنێک بە ماڵ بزانیت و بیری بکەیت و نەتەوێت بۆ بڕۆیت.
بۆیە بۆ من هەمیشە سلێمانی جێگایەک بوو، نە لێت دەگەڕێت خۆت بیت، نە هەرگیز دەتکات بە بەشێک لە خۆی.
سەرباری بوونی ئەم پەیوەندییە، ئێستا هەست دەکەم ئەو شارە دەمرێت. دوێنێ ئەو دیمەنانەی کە دیمان، جێگای سەرسورمان نەبوو. بەڵکو بردینییەوە بۆ سەردەمی نەوەدەکان، کە شەڕ و برسێتی وەک چڵکی بن گوێ لێمان نەدەبونەوە. بەڵام نەوەدەکان باشتر بوو، چونکە لە خەڵدا تامەزرۆیەک هەبوو بۆ بینین، بۆ فێربوون، بۆ گوێگرتن، بۆ گفتوگۆ. بەڵام چونکە هێزە نوێخوازەکانی دونیای ئێمە لاوازتر بوون، شەڕەکانی کەپکی حەمەد ئاغا و جێگاکانی تر بوون بە ڕوداوی ئەو سەردەمە.
شەڕی ناوخۆ، لە ئەو رۆژگارە دەستی پێکرد، نە واشنتۆن کۆتایی هات، نە لە بیست و یەکی ئابدا هەڵگیرسایەوە، نە سی و یەکی ئابدا کۆتایی دێت. کەم کورد دەناسم بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشێک نەبێت لە شەڕی ناوخۆ، لە جوێنێکەوە هەتا سەنگەر گرتن.
سلێمانی هەمیشە لەوەدا قارەمان بوو کە ئەفسانە بۆ خۆی دروست بکات. شاری هەڵمەت و قوربانی، شاڕی ڕۆشنبیری، شاری کوردایەتی، شاری ئەدەب و نوسەران، و زۆری تر. بەڵام ئەم ئەفسانانە گەرچی ڕەگیان لە ڕاستیدا هەیە، بە گشتی ڕۆپۆشن. دڵخۆشبونێکی تلیاکیانەیە بە دۆخێک کە دەخوازرێت نەک بونی هەبێت. بەڵام بێگومان کە لە کوردستان دەڕوانین بێگومان سلێمانی پێشەنگە.
سلێمانی ئێستا لە ترسێکی قوڵدا دەژی. ترسێک کە ناتوانێت گوزارشتی لێبکات. ئایا ئەم ترسە بەرەو کوێ دەچێت. دەڕەوێتەوە، یان بە تەواوی خامۆشی دەکات. ئەم دۆخە کاریگەری نەک لە سەر سلێمانی بەڵکو لە سەرتاپای کوردستان و پرسی کورد هەیە.
دەکرێت یەک هێز هەبێت و لە سایەیدا سیاسەت وەک سیاسەتی راستەقینە لە دایک بێت. بەڵام ئەم ئەستەمە لە کەلتورێکدا کە ڕۆژێک لە ڕۆژان سیاسەتی نەکردوە. سیاسەت بەومانایەی بە دەر لە توندتیژی پێکەوە لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی پانتایی گشتی و تایبەتدا بن. دۆخێک کە مرۆڤ وەک خۆی سەنگی هەبێت، نەک سەنگی پەیوەست بێت بەوەی سەر بە کێیە، یان دوژمنی کێیە.
حوکمی بنەماڵەیی هەمیشە هەڵگری ئەگەری بەکارهێنانی هێزە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی. حوکمی بنەماڵەیی هەڵگری تۆوی ئەم شەڕانەیە. چونکە بە تایبەتی کاتێک بنەماڵە بە دەزگایی نەکراوە، هەمیشە کێشەی ئەوە دروست دەبێت کە کێ خاوەنی ڕاستەقینەیە. چاوەڕوانکراوە کە هەمیشە لە کەسێک زیاتر بە مافی خۆی بزانێت کە شایستەی هەموو دەسەڵاتەکانە. لە هەمانکاتدا ئەم یەکلانەبونەوەی مافی هەبونی دەسەڵات وەها دەکات، ئەوانەی کە زیاتر لە یەکەوە نزیکن، زۆرتر لە یەکتر بترسن. مێژوی عوسمانییەکان سەرتاپای ئەم دیاردانەیە.
بنەماڵەی تاڵەبانی ڕەنگە وەها ببینن کە ناچار بوون ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوو کردیان بیکەن. چونکە لە لایەک، لە لەدەستدانی دەنگ دەترسان لە هەڵبژاردنی داهاتودا، بۆیە شاسواریان دەستگیرکرد. لە هەمانکاتدا لە بەکارهێنانی زەبر دەترسان بەرامبەریان بۆیە لاهورییان دەستگیر کرد. بەڵام بە هەمان پێوەر، دەبێت ئەوش بزانن کە لە جێگایەکی پڕ ناسەقامگیری جیوپۆلەتیکی و ئابوری و سیاسی وەک سلێمانی یان کوردستان یان عێراق، یان ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەستەمە بتوانیت تەنها بە زەبر حوکم بکەیت.
هەندێک چاودێر وەهای دەبینن کە قۆناغێکی هێمنی یان خامۆشی باڵ بە سەر شارەکەدا دەکێشێت. ڕەنگە یەکێتی و پارتی زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە. هێندە ناچار نەبن گوێ بە خەڵک بدەن.
بەڵام ئەمە ئەستەمە، لە کوردستانێکدا کە نزیکەی هەشتا لە سەدی خەڵکەکەی لە شارەکاندا دەژین.
لە دۆخێکی وەهادا ساتی ئەوەیە چاوەکانت بشۆیت و دونیا بە جیاواز ببینیت.
یەکەم، وەک لە ڕۆژانی ڕابوردودا دەرکەوت، جیاوازی زۆرە لە نێوان دەزگا و ئامرازدا. دادگا وەک دەزگایەکی مۆدێرن، زۆر بە زەقی ئامرازبونی ڕووت بوەوە. تۆ دەبێت چەند شتێک فێربیت. یەکەم، پێویستت بە دادگایە، بەڵام دەدگایەک کە دەزگابێت، نەک ئامراز. دەبێت ئێستا دەرک بکەیت کە جیاوازی زۆرە لە نێوان دەزگا و ئامرازدا. ئەگەر هاتوو وەها بیرتکردەوە کە پێویستت بە دەزگا نیە، ئەوا وەک چۆن لە سی ساڵی رابوردودا دۆڕاوبویت، لە سی ساڵی داهاتوشدا دەدۆڕێیت.
دووەم، ئەو خیتابەی کە دەڵێت خەڵک ماندوە و هەموو شتێکی تاقیکردەوە، یان بێئاگایە لە دۆخەکە یان دەخوازێت ملکەچی بکاتە نۆرم. لە مێژوی کوردستان یەک تاکە خۆپێشاندان بۆ حوکمی یاسا نەکراوە. یەک جاریش خەڵک ناڕەزایی لە سەر حوکمی میلیشیایی نەبونی بودجە و گەندەڵی دەرنەبڕیوە.
بۆیە مێژویەکی درۆینە هەیە بۆ خەباتی مەدەنی کە گەشتە بنی قاپەکە.
سێیەم، لە هەناو کەلتوری کوریدا زوو ماندووبونێکی سەیر هەیە. ئەمەش مایەی تەسلیم بونی خەڵکە بە سیستەمەکانی ستەم. بۆ نمونە خەڵک پێت دەڵێن دیموکراسیمان تاقیکردەوە، بەبێ ئەوە بزانێت دیموکراسیی چییە. کرۆکی دیموکراسی یانی بە سیاسییبونی هەموو تاکێک لە کۆمەڵگادا. یانی هەموو کەسێک بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لەوەی کە چۆن کۆمەڵگا و ئابوری و هەموو بوارەکانی تر بەڕێوە دەچن. لەم ڕوەوە ئەرکیەتی بزانێت، بیەوێ فێربێت، چالاک بێت، لە سەروی هەمویەوە بەرپرسیار بێت. لە کرۆکدا دیموکراسی یانی ڕەخنە. رەخنە بە مانای باشورییەکەی نا. رەخنە یانی چۆن حوکمبکرێم بەو شێوەیەی کە خۆم دەمەوێت. بۆیە دەبێ بزانیت کە ئەویتر دەیەوێت چۆن حوکمت بکات، چۆن ڕاستیت لێ بشارێتەوە، چۆن، چپن، چۆن.
چوارهەم، کە تەنها دوای موچە دەکەیت، موچەش وەرناگریت و هەموو شتەکانی تریش لە دەست دەدەیت. [1]

=KTML_Bold=‌تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی درەو - 23-08-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-08-2025 (0 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 09-10-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-10-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!