تیۆریای گشتی: کڵاشنکۆف یان AK-47 ئۆتۆماتیکی کاڵاشینکۆفە1947 لە ڕووسیا وەک چەکێکی پرژهاوێژ (الرشاشە) درووستیکرد.
میخائیل کڵاشنکۆی ڕووسی کاتێک لە نەخۆشخانەبووە لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا ساڵی 1914 هەستا بە توێژینەوە لەسەر چەند چەکێک کە ئەڵمانەکان لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بەکاریان دەهێنا، سەرەتا چەکێکی درووستکرد ناوی لێنا (14344 526) دواتر بۆ یەکەمجار چەکی کڵاشینکۆف لە ساڵی (1947) درووستکرد، لە ساڵی (1950) ژمارەیەک زۆر لەم چەکەی لە کارگەی (14) دروسیتکرد و ساڵی (1955) خسسیە خزمەتی سەربازی سوپای ڕووسی، وەک چەکێکی سەرەکی تاک، دواتر چەند وڵاتێکی نزیک لە ڕووسیا ئەم چەکەیان بەکارهێنا و هەندێکیان دەستیان بە درووستکردنی کرد، ئەو وڵاتانەی بەکاریان هێنا بریتی بوون له: سوودان، کینیا، چین، کوریای باکوور، بلغاریا، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، ڕۆمانیا، پۆڵەندا، یوگسلافای، جەزائیر. ئێراق و، لیبیا و، سووریا. زیادر لە (40) دەوڵەت چەکی کڵاشنکۆف بەکار دەهێنن لە جیهاندا، ئەم چەکە کاریگەرییەکی زۆر باش و سەرکەودوی هەبوو بۆ بزووتنەوە چەکدار و شۆڕشگێڕییەکان، بەهۆی ئەوەی بەکارهێنانی ئاسانە و چالاکە لە بەکارهێناندا و توانای تەقەکردن و شەڕکردنی زۆر باشی هەیە. لە ساڵی (1959) چەکی AK47 گەشەی کرد و بووە (8811) ئەمەی کۆتایی کێشی کەمتر و بواری دوری زۆرتر بوو لێوەشاوەتر بەکار دەهات و، ئاسانتر و هەرزانتریش بوو لەوەی پێشوو.
شێوازی بەکارهێنانی:
چەکی کڵاشینکۆف تیرە 7.62 ملم بەهۆی گاز و سپرینی گەڕانەوە دوای داخستنیان کاردەکات.
جگە لە تەقەکردن بەهۆی لاق و بەستنی حەربە لەسەری توانای شەڕکردنی هەیە. توانای تەقەکردنی تاک و کۆی هەیە.
تایبەت مەندییە هونەرییەکانی:
دورترین بوار کە فیشەکەی دەگات 2000 م
کاریگەریی لە بە تاک لە دوری 8400
کاریگەریی بە کۆ 500
ئەگەر زیاد لە چەند چەکێکن ئەوە 500 م
توانای کوشتنی 1500م
خێرایی دەرچونی فیشەک 710م/چرکە
کێشی چەک بە مەخزنی بەتاڵ 2800 گرام
کێشی مەخزەن بە بەتاڵی 330 گرام
کێشی بە مخزنی پڕەوە 20 فیشەکەوە 830 گرام
کێشی حەربە بەبێ بەرگ 270 گرام
کێشی حەربە لەگەڵ بەرگ 270 گرام
درێژی چەک بەبێ حەربە 78 سم
درێژی چەک بە حەربەوە 107 گرام
تیرەی چەک: 7 ز 62×39
ئەم چەکە چەند جۆرێک تەقەمەنی دەەقێنێت، بریتین له:
ا ۔ فشەکی ئاسایی هیچ نشانە و ڕەنگێکی پێوە نەبێت.
ب- فشەکی بڕەی (الخارق) کە نوکی گولەکە ڕەنگی ڕەشی پێوە بێت.
ت چەکی سوێتەر (الخاری) کە ڕەنگی سوور لەسەر نوکی گولەکەبێت. پ بڕەری سوودێنەری نیشانەی سوور و ڕەش لەسەر لوتی گولەکەبێت.
ج- گڕدار لەسەر نوکی قیشەکەکە ڕەنگی سەوزبێت.
ح۔ فیشەکی بەکارهێنراو لەگەڵ چەکی بێدەنگدا کە بە نوکەکەی ڕەنگی سەوز و ڕەشی پیوەیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=