کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,075
وێنە
  123,208
پەرتووک PDF
  22,020
فایلی پەیوەندیدار
  124,347
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هونەری سەلیم بەگ لە دیوانی (شا غازی)دا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هونەری سەلیم بەگ لە دیوانی (شا غازی)دا
هونەری سەلیم بەگ لە دیوانی (شا غازی)دا
هونەری سەلیم بەگ لە دیوانی (شا غازی)دا
لە پەرتووکی: #دوانزە سوارەی مەریوان#
بەرهەمی: #پیرەمێرد#

شار قەڵاچوالانە، ئەحمەد پاشای کە مەشهوورە بە «شاﮪ غازی ئەحمەدی لەشکرشکێن» حوکمڕانە، دەور دەوری شیر و قەڵغانە. سوارەی بەبە بەڕاستی مەردی مەیدانە. ئێواران لەکەنار چەمی قەڵاچوالان دیوان دەگێڕن و پیاوماقووڵ و نۆکەر و ئاغالەر و چەکمەڕەق، کۆمەڵ کۆمەڵ لەو گوێی ئاوەدانییەن تێ ئەفکرن. وا پیاوێکی بەشکۆﮪ و سیما، ڕیشێکی تەنک و سپی، ڕوخسارێکی ئەسمەر بە ڕێدا دێ و لۆزەندەرێکی کەڵەگەتی چوارشانە لە پشتییەوە تازە خەتی داوە. چاوی وەک ئەستێرەی سیوەیل ئەدرەوشێتەوە. کە دەگەنە داوێنی دیوان، بە شەرمەوە دەپرسن پادشا لە کوێیە و سەلیم بەگی مامی لە کوێیە؟ کە ئەحمەد پاشای پێ نیشان دەدەن لە دوورەوە کڕنووشێکی بەندەگی ئەکێشێ. ئەوسا ئەحمەد بەگ دەپرسێ ئەوە کێیە؟
خۆی دێتە زوبان، ئەڵێ: شاهم! من مەلا هەمزەی ئەوغانیم. ئەمەش بەندەزادەی ئەکرەمە سەودای دڵاوەری و جەنگجۆیی لە کەللەدایە. لە کابول و زابولەوە ناوبانگی زەبر و زەنگی سەلیم بەگی بیستووە و بەڵێنی بە دڵی خۆی داوە ئەگەر سەلیم بەگ بتوانێت شیرەکەی هەڵسووڕێنێت و دای وەشێنێ، وا نۆکەریی سەلیم بەگ ئەکات.
ئەحمەد پاشا کە سەرنج ئەدا، ئەم کوڕە نەڕڕەدێوێکە، شیرەکەشی نیوە مەشاکێکە. دەڵێت پەنا بەخوا! ئا بزانن سەلیم بەگی مامم لە کوێیە. بانگی بکەن بڵێن میوانی هاتووە.
ئینجا ئەحمەد پاشا ڕوو دەکاتە مەلا هەمزە و زۆری لێ دەکات دەڵێت دانیشە، ئەویش بە زۆر بە چۆکا دێ و دائەنیشێ، بەڵام ئەکرەم بەپێوە ڕادەوەستێ. لەپاش نەختێ سەلیم بەگ دێت. پاشا پێی ئەڵێ: میوانت هاتووە، ئەویش دەستی مەلا هەمزە ماچ دەکات و دەست دەکاتە ملی ئەکرەم. لەم کاتەدا لە شیرەکەی ئەکرەم ورد دەبێتەوە زۆر جوانی دێتە پێش چاو، دەستوور دەخوازێ کە سەیرێ بکات، لە کالانی دەرئەکێشێ بەم شان و بەو شانا هەڵی ئەسووڕێنێ، لەپاشا هەڵی دەدا بە ئاسمانا.
ئینجا کە ئەحمەد پاشا بینی کە ئەو شیرەی دڵاوەرێکی ئەوغانی پێوەی دەنازی و ئەیوت کەس ناتوانێت شیری من ڕاوەشێنێ، سەلیم بەگ هەر لە خۆیەوە لە قەدی هەڵکێشا و وەک فڕفڕۆکە یاریی پێ کرد. کە ئەحمەد پاشا ئەمەی دی، وەک گوڵ گەشایەوە. و ئەکرەمیش زۆر بەخۆشی و دڵخۆشییەوە کە تووشی ئاغای خۆی هاتووە، دەستی سەلیم بەگی ماچ کرد و سەلیم بەگیش ڕووی کردە پاشا و وتی:
- ئەمانە ئیتر میوانی منن، بەڵکوو ئەکرەم دەستەبرای منە، ئەیانبەمە لای خۆم!
- پاشا وتی: زۆر باشە.
پاش ئەم هەیتوهووتە، کوێخای بەکراوا و کوێخای خورماڵ کە گوڵعەنبەرە، دادیان لە زۆریی بەراز کرد کە هیچیان بۆ نەهێشتوونە و کشتوکاڵیان نەماوە و هەموو ساڵێک پاشا خۆی کە بۆ ڕاو تەشریفی هێناوەتە شارەزوور، ڕاوەبەرازی کردووە، بەوە بەرازمان لە کۆڵ کەوتووە. بەڵام ئەمساڵ کە تەشریفی نەهاتووە بەراز ئەمانخۆن، پاشایش فەرمووی کوا شیروەشێنەکان؟ هونەر ئەمە نییە لە بەردەمی ئێمەدا شیر هەڵسووڕێنن، هونەر ئەوەیە ئەو شیرە بۆ پارێزگاریی دێهاتەکان بوەشێنرێ. سەلیم بەگ دەستبەجێ تێ گەیشت کە وا شا لەگەڵ دەوێتی. وتی: توانج پیشەی پادشاهان نییە و لە بەراز ترسانیش پیشەی ئێمە نییە.
سەلیم بەگ ڕوو دەکاتە کوێخا و ئەڵێ: ئامادەیە تۆ لە پێشەوە بڕۆ، سبەی ئێوارە، خوا یار بێ، لای تۆ میوانین. بەو توندییەوە لە دیوان هەڵدەستێ و دەچێتە ماڵی خۆی و ئەکرەمیش بە دوایەوە. خۆیان دوو کەس و دەنێرن جوامێر ئاغای ڕەنگێنە، ئاغال ئاغای سیوەیلی و زەینەڵ بەگی مەسرەف و مەحموود بەگی قەدیمی باشچاوەش و داراغای میرەدێ و فەرامورزی زەنگنە و سوارئاغای بڵباس و مەمەند ئاغای میراودەلی و شاپوور ئاغای بەختیاری و زوڵاڵ ئاغای مەرگەیی و میران بەگی وەڵەدبەگی چەلەبی قەدیمی هەمەوەند کە چەلەبی بووکی شەریفی بە ناوەوە ناو نرابوو. ئەمانە هەمووی کۆ دەکاتەوە. هەموو دەبنە دوانزە سوار و پێیان ئەڵێ: بەیانیی زوو، بە فێنکی، سوار ببن لێرەوە لە دۆڵی گەڵاڵەوە، بەسەر ئاوی سوبحان ئاغادا لە بنەی سەید سادقەوە ڕاوی لێ دابەستین. ئەو سەرچاوەی قوماشە ئێجگار بەرازی زۆرە، لەوێوە دەست پێ دەکەین، بەسەر تەپەکاڵ و هۆشیارا ئەیانڕەوێنین بۆ خوار بەکرئاوا، لەسەر ئەمە هەموو بڕیار دەدەن و هەر کەسە ڕوو دەکاتە ماڵی خۆی و لێی دەنوێ. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 24 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-1983 (42 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-10-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 17-10-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 17-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 24 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.938 چرکە!