هەرێم/ بەشی کوردستان: #باشووری کوردستان#
شار / پارێزگا: #کەرکووک#
شارۆچکە: ناوەند
زمان/ زاراوە: کوردی-عەرەبی-تورکمانی
یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری کەرکووک، دەکەوێتە بەری ڕۆژهەڵاتی
قەڵای کەرکووکقەڵای کەرکووک.
ئەم گەڕەکە لە دوو بەش پێکدێت: پریادی موسلیم، پریادی موسەوی.
پریادی موسەوی نزیک بازاڕی گەورەی شار بوو، دەکەوتە باکووری گەڕەکەکە تا ڕێگای #سلێمانی#-کەرکووک سنووری هەبوو.
دوای ساڵی 1950 بەهۆی کۆچکردنی جووەکانی کەرکووک بۆ ئیسرائیل، پریادی موسەوی نەما و لەگەڵ پریادی موسلیم یەکی گرت. [1]