ناو: نەعیمە
نازناو: ئەیوبی
ساڵی لەدایکبوون: 1909
ساڵی کۆچی دوایی: 1991
شوێنی لەدایکبوون: میسر
شوێنی کۆچی دوایی: میسر
$ژیاننامە$
نەعیمە ئەیوبی، لە ساڵی 1909 لەدایکبووە و لە ساڵی 1991 کۆچی دوایی کردووە، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییە ژنەکانی مێژووی میسر و جیهانی عەرەبی کە بە ڕەگەز کوردە، بە یەکەمین پارێزەری ژن لە میسر و جیهانی عەرەب دادەنرێت. بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو لە خۆشکردنی ڕێگە بۆ ژنان لە بوارەکانی یاسا و ئەکادیمیدا.
لە ساڵی 1929 نەعیمە ئەیوبی یەکێک بوو لە پێنج کچە یەکەمەکان کە لە زانکۆی میسر (زانکۆی فوئادی یەکەم، زانکۆی قاهیرەی ئێستا 2025) ناوی خۆی تۆمارکرد، ئەمەش هەنگاوێکی مێژوویی بوو لە ژیانی پیشەیی ئەو و لە مێژووی خوێندنی باڵا لە میسردا.
دوای تەواوکردنی خوێندن، نەعیمە ئەیوبی وەک پارێزەر کاری کردووە، زەمینەی بۆ خانمان لەم بوارەدا خۆش کردووە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە بەهێزکردنی بوونی ژنان لە بوارە یاسایی و ئەکادیمییەکان. [1]