لە کەلایەنێ کوژرای
پیاوێکی درۆزنی #وراتی کۆیە# لە سوپای ئێراقی سەرباز بوو، زۆر درۆی خۆشی دەگێڕایەوە وتی: ڕۆژێکیان فەرماندەی لیواکەمان وتی: با یارییەک بکەین، منیش وتم با کەلایانێ بکەین، ئەویش وتی: ئێمه سێ فەوجین هەزار کەلای لە کوێ بێنین؟ وتم: گەورە دوو سەربازم لەگەڵ بنێرە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبیلە وازەت ئێستا دەچم لە شاری کوت هەزار کەلا دەهێنم، ڕێگەی دام و چووم هەزار کەلام هێنا تا نیوەڕۆ کەلام دابەشکرد، دوای نیوەڕۆ هەزار موشمان لە گۆڕەپانی ڕاهێنان (ساحەی عەڕەزات) ڕاخست و قورعەمان کرد من بەگ دەرچووم، یەکەم کەس کەلای خۆم تیلکرد، وتم: گەورەم تا نۆرەم دێتەوە، ڕێگەپێدانەکم (عەدەم تەعەڕوز) بۆ بکە لە مێژە ماڵ و منداڵم نەدیووە دەچمەوە شاری #هەولێر# و بەیانی تا سرەم دێتەوە دەگەڕێمەوه، ئەویش ڕێگەی دام، هاتمەوە شاری هەولێر تا درەنگانی شەو خزمان لەدەورەم کۆبوونەوە، بەیانی هەستام ڕیشم تاشی و پۆستاڵەکەم بۆیاغکرد و بروسکەیەک لۆ هات وتیان: لە کەلایانێ کوژرای، منیش تا هەفتەیەک پشووم دا و نەچوومەوە. [1]