بە دووی بەری بدات باشە
قورە کێخوایەکی سنووری گوندەکانی #تەقتەق# هەبوو، دۆستایەتی لەگەڵ دەزگەی ئەمن و جاشەکانی حیزبی بەعس هەبوو، زیاتر کاری بەرتیل و بۆگەخۆری بوو، ئەو خێزانانەی کە کوڕێکیان یان ئۆمبیلێکیان لە لایەن ئەمن و حکومەتەوە دەستبەسەر دەکران یان دەستگیر دەکران، هەموو ڕێگەیەکیان دەگرتە بەر بۆ ئازادکردن و بەردانیان، کە دەچوونە لای قورە کێخوایەکەی بۆ ئەوەی کارێکیان بۆ بکات، ئەویش لەگەڵ فەرماندەی (مەفرەخاسەکە و ئەمنەکان) ڕێکەوتنی ژێربەژێری هەبوو، هەزار دیناری سوێسری بۆ خۆیی و هەزاریش بۆ ئەوان، بۆیە لەسەرەخۆ و بەکاوەخۆ دەیوت: بەدووی بەری بدات باشە. واتا دوو هەزار دینار. [1]