ناو: عەزیز
نازناو: عەزیز ئاغای غەفووری
ناوی باوک: ساڵح
$ژیاننامە$
عەزیز ئاغای غەفووری، ناوی تەواوی (عەزیز ساڵح عەبدوڵڵا بابەکر)ە لە ساڵی (1919) لە گوندی خرابە چەقی شارەدێی #ئاشتی-کۆیە# لە دایکبووە و کوڕی گەورەی ساڵح ئاغایە، سێ برای بەناوەکانی (فەتاح و مەمەند و عەباس) هەبووە، دوو ژنی هەبووە بە ناوی (عیسمەت حەماغای #کۆیە#) و (تێلیە عەلی ئاغای توفیق ئاغای #شێخ بزێنی#)، شەش کوڕ و نۆ کچی بووە بە ناوەکانی (عەبدوڵڵا و لوقمان و ئەڕستۆ و ئاسۆس و نەهرۆ و سەرهەد)، کچەکانی (بەدیعە و ئیقلیم و زەکییە و نەسرین و پەڕژین و شلێر و پەروین و بەهار)، سنووری حوکمڕانی لە گوندی #کڵێسە#وە تاوەکوو بەستی شەرغە بووە، زۆر پیاوی ئازا و چاونەترسی هەبووە کە هەرگیز لە فەرمانی دەرنەچوونە خەڵکی سنووری خۆیان دەپاراست وخاوەنداریی دەکردن، هیچ پشتی لە خەڵکی خۆی نەدەکرد ئەوەی هەیبوو هیی خەڵک بوو، بەڵام هیچ کات نەیدەتوانی لێیان دوور بێت کاتێک (تەکلیفی) ئەوەی لێدەکرێت ببێتە (سەرۆک جاش) دەڵێت: هەرگیز کارێک ناکەم کە شەرمەزاریی تێدا بێت چۆن لە دیار ماڵی خۆم بم و ئاگری تێ بەردەن ماڵی هەموو #دەشتی کۆیە# بەماڵی خۆم دەزانم، پاش ئەوەی کە خزمەکانی شێخ بزێنی گیران لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە زۆر مەراقی خوارد تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی #هەولێر# دەمێنێتەوە بەڵام کەسوکارەکەی دەیانەوێت بیبەن بۆ #بەغدا# و لە ساڵی 1989 بەو نەخۆشییەوە کۆچی دوای کردووە. [1]