ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد شەوقی کەبابچی
ناوی باوک: شەوقی
ساڵی لەدایکبوون: 1855
ساڵیی کۆچی دوایی: 1943
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
دەروێش عەلی: لەدایکبووی ساڵی (1855) لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم (دەروێش عەلی) لە زێدی باوباپیرانی لە (چەمچەماڵ) کۆچ دەکات و دێتە هەولێر لە گەڕەکی (خانەقا) نیشتەجی دەبێت.
دەروێش عەلی لە سەرەتا کاری زۆری کردووە لەوانە (حەڵوا)ی بردۆتە شارۆچکەی (#عەنکاوە#)ی باکووری هەولێر.
دواتر عەلی کەبابخانەیەک دادەمەزرێنێ لەناوجەرگەی بازاڕی هەولێر لە شوێنی کەبابخانەی (یاسین)ی ئێستا. ئەوە لە سەرەتای (سەدەی بیستەم) ئەو کات هەولێر تەنیا پێنج کەبابخانەی لێ بووە:
1-کەبابخانەی (دەروێش عەلی).
2- (کەبابخانەی خەداب) لەناو پەمۆ فرۆشان بووە.
3-کەبابخانەی عەبۆ.
4-کەبابخانەی وەستا شەریفی شنۆیی.
هەردوو کەبایخانەی (عەبۆ) و (وەستا شەریف) لە تەنیشت یەک بووینە و بەرانبەر مزگەوتی (ئاڵدی بەرماغ).
(دەروێش عەلی) لە ساڵی (1942) پیر دەبێت و دەست لە کاری کەبابچیاتی هەڵدەگرێت.
لە ساڵی 1943 کۆچی دوایی کردووە.
دەروێش عەلی لە تەمەنی خۆیدا پێنچ ژنی هێناوە لەوانە (هەیبەتی کچی حسێن خۆرانییە) کە دەکاتە دایکی (ئەحمەد شەوقی).
دەروێش عەلی چوار کوڕ و دوو کچی دەبێت بە ناوەکانی:
(ئەحمەد-حەسەن-محەمەد-عەبدولرەحمان-فاتمە-فەهیمە) [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=