ناوی گۆرانی: گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
ناوی گۆرانیبێژ: #جەمالی موفتی# و #ناسری ڕەزازی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=666813&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
گیانە لە عەشقت سووتا هەناوم
دڵداری تۆمە من چارەم چییە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
جەمیلەی چاوجوان تۆی هێزی گیانم
تۆخوا وەرە لام زۆر پەرێشانم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
لە دونیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
جەمیلە چاومەست شازدە ساڵییە
لە ئەوینداریت حاڵمان حاڵ نییە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
باڵاکەت بەرزە بەقەد چنارێ
کێ تۆی عاجز کرد بەردی لێ بارێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم [1]