جۆری وشە: پاشگر
واتا: پاشگرێکە ناو چکۆلە دەکاتەوە. نموونە: کونیلە [1]
وردیلە؛ کەنیلە؛ فاتیلە.
نموونە لە پەندێکی کوردی: # ئەمن و گونم، فاتیلەی ژنم#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
دەیگوت کە ئەمن «وسێن کەنیلەم»
سەرچاوەیی لاوک و نەزیلەم
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
دوژمن پێی وت ئەی وردیلە
ئەی کچە کوردی نەشمیلە
کامەران موکری [2]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 47 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!