شای ئێران عەسایەکی بە خەڵات دابوو بە حاجی بابەشێخی «جەمیان» کە سەرەکەی جەواهرات بوو. شەوێک دز ئەچێتە ماڵی حاجی بابە شێخ، گەلێ شت ئەدزن، لەگەڵ شتەکانا سەرەعەساکەش ئەدزن. ئەو شەوەش حاجی مەلا ڕەحمان لە جەمیان ئەبێ، بەیانی ئەگەڕێتەوە بۆ «قەرەگوێز» لێی ئەپرسن ئەرێ حاجی مامۆستا ماڵی بابە شێخیان زۆر دزی بوو؟ ئەویش ئەڵێ ئەرێ وەڵڵا بابەلێ سەرە عەساکەشیان لێ بردبوو. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=