حەموشاغا ئەکەوێتە بیرێکەوە حاجی حەسەنی خەفاف دەریدێنێ. پاش ئەوە ئیتر هەموو جار ئەیکوتایەوە بە چاویا. ئاخری ڕۆژێک پێی ئەڵێ حاجی حەسەن کەم بیکوتەوە بە چاوما. وەرە تۆ بچۆ خۆت بخەرە بیرێکەوە، نان و کەبابێک ئەکڕم بۆ قادراغای عەبدولفەتاح بێت دەرتبێنێ، ئەو وەختە هیچمان لە هیچ، تەنها ئەوە نەبێ تۆ نان و کەبابێک قەرزار ئەمێنیتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=