بوختان بەمان کەن
خزمانی #ئۆمەرگومبەت#ی شارەدێی #سێگردکان#، نوکتەیەکی کوردەواری خۆش دەگێڕنەوە دەڵێن لە زەمانی زوو و زۆر لە کۆنەوە لە ئاواییەکەدا سۆفی ئۆمەر و سۆفی هاجەر ناوێک دڵییان بەیەکەوە دەبێت، گڕی ئەویندارییەکەیان بڵاو دەبێتەوە بەناو خەڵکی ئاواییدا، لە شەوێکی ژواندا سۆفی هاجەر بە سۆفی ئۆمەر دەڵێت: خەڵک ناومان دیاریک، سۆفی ئۆمەریش لەسەرەخۆ و بەکاوەخۆ دەڵێت: بوختان بەمان کەن. [1]
واتا:
-خەڵک باسمان دەکەن.
-بوختانمان بۆ دەکەن.