ناو: سەلام
نازناو: عەقید سەلام
ناوی باوک: #عەقید ئەسعەد شێخ بزێنی#
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
عەقید سەلام ئەسعەد، لە ساڵی 1963 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، هەر لەگەنجییەوە خولیای بۆ بواری فڕۆکەوانی هەبووە و بەردەوام لەو بوارەدا خوێندویەتییەوە و زانیاری کۆکردووەتەوە، بە هۆی ئەو خولیا زۆرەی بۆ بواری فڕۆکەوانی لە ساڵی 1981 بۆ خولی ئەفسەرانی هێزی ئاسمانی ئێراقی داوای پێشکەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی هەموو تاقیکردنەوەکانی بەسەرکەوتوویی بڕیوە بەڵام بەوپێیەی کورد بووە ئامادەنەبووە ببێتە #بەعس#ی وەرنەگیراوە، لە ساڵی 1983 چووەتە ناو سوپای ئیراقی و بە هۆی شارەزایی و لێهاتووییەوە ماوەیەکی کەمی ویستووە تا بووە بە ڕاهێنەر و ئەفسەری مەیدانی.
لە ساڵی 1991 بەژداری ڕاپەڕینەکەی کردووە و سەرپەرشتی دەستەیەکی کردووە لە ئازادکردنی #هەولێر# و کەرکووک.
لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی بیستەم بووەتە بەشێک لە دەستەی ئەفسەرنی هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی و ئەفسەرێکی مەیدانی بووە، دەیانجار لە هەرێمی کوردستانەوە بە نهێنی چووەتەوە ژێر دەسەڵاتی بەعس و گورزی سەربازی وەشاندووە، ساڵی 2003 بەژداری پڕۆسەی ئازادکردنی ئێراقی کردووە، ساڵی 2009 بە پلەی عەقید خانەنشین بووە.
زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی) بە باشی دەزانێت.
بە هۆی چاودێری و ئاگالێبوونی بەردەوامەوە شارەزاییەکی زۆری لە بوواری پەرەسەندنەکانی فڕۆکەوانی و جۆری چەکە ئاسمانییەکان و سیستەمەکانی بەرگری پەیداکردووە. [1]