ئێمەش پاندانین
مام قاسم حەمە #تەقتەق#ی بە بنەچە خەڵکی گوندی سماقەی #شوان# بوو، بە گاڵتەوە بۆی گێرامەوە وتی: کاتی خۆی بۆ داخوازی یەکێک لە کوڕەکانم چوومە ماڵە خزمێک بۆ خوازبێنی کچەکەی، ماڵەکە زۆر بەخۆیاندا هەڵدا و وتیان ئێمە لە عەشیرەتی جافین، منیش بەنەرمییەوە وتم: ئێمەش پاندانین. [1]
جاف: هەنبانە بۆرینە
ناوی عەشیرەتێکی زۆر و گەورەیە لە کوردستان. ناوی جۆرێک پێنووسیشە.
پاندان: فەرهەنگی خاڵ
جۆرە قەڵەمێکە مەرەکەبی تێ دەکرێت و پێی دەنووسرێت.