کاکە تەقەی نەکەی ڕادەست دەبم
یەکێک لەو کێخوایانەی گوندەکانی سنووری #تەقتەق# لە سەردەمی حیزبی بەعس فەوجێکی جاشانی پیدرابوو، زۆر لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەترسا، شەوێک کەرە بەڕڵڵایەک سەر دەخاتە ناو تەنەکەی خۆڵ و خاشاکی بەردەرگای ماڵەکەیان و لە کاتی شتخواردندا خڕەی تەنەکەکە دێت، ئەویش وادەزانێت پێشمەرگە بەسەر ماڵی داداوە، هاوار دەکات کاکە تەقە نەکەی (تسلیم) ڕادەست دەبم، کە بەدەست بەرزکراوی دێتە دەرەوە دەبینێت کەرەبەڕەڵڵایە سەری ناوەتە ناو تەنەکەی خۆڵەکەیانەوە. [1]