کورە خۆ لە کۆڵ نوێژی بەیانی بوومەوه
مەلایەکی مزگەوتی بێخودی #تەقتەق# کە ئێستا مزگەوتەکەی بووە بە هۆڵی بۆنە ئایینییەکانی تەقتەق لە گەڕەکی ڕزگاری، ماڵی مەلایەکە لە گەڕەکی ڕووناکی بوو، بەیانیان هەموو ڕۆژێک بە سەرما و گەرما و شەوی تار دەبووایە بچێتە گەڕەکی ڕزگاری لە مزگەوتەکەی پێشنوێژی بکات و بگەڕێتەوە ماڵەوە، کە بۆ کەسێکی 69 ساڵان کارێکی ئاسان نەبوو، کە خانەنشین بوو، پاشماوەیەک وەکوو کەسایەتییەکی ئایینی سەرم لێدا و دڵمدایەوە، ئەویش بۆ جەختکردنەوە لەسەر قسەکانی من مەبەستی ئەوە بوو کە ئەو ڕێگە دوورەی بەیانیان دەیبڕێت هیچکە نایبڕێت و وتی: کورە خۆ لە کۆڵ نوێژی بەیانی بوومەوە. [1]