یەک گیسک مەولودی پێغەمبەری نەیبینی
لە یەکێک لە گوندەکانی #وراتی کۆیە# دایک و کچێک لە دوای کەرێک دەڕۆن کە باریانکردووە، بەڵام لە ڕێگەدا بارەکەیان دەکەوێت، پیاوێکی ئاواییەکەیان بەسەر بارکەوتنەکە دەچێت و بارەکەیان بۆ ڕاست دەکاتەوە، بەڵام لە کاتی باربارکردنەوەکەدا شەڕواڵی کابرا دڕاوە و دەعباکەی لە کونەکەوە دێتەدەرەوە و بەولاوبەولادا دەلەرێتەوە، ژنەکە دەڵێت: لەبەر ئەوەی مێردم هەبوو کێرم دیتبوو، بەس لە دڵی خۆمدا یەک گیسکم کردە خێری مەولودی پێغەمبەری کچەکەم نەیبینی. [1]