ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: داود
نازناو: سۆفی ئیسماعیل
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
بنەچەی ئەم بنەماڵە دەچێتەوە سەر باپیرە گەورەیان (داود).
لە نەتەوەی (کورد) و هۆزی (خۆشناو)ن، لە دەوروبەری ساڵانی (1870) لە زێدی باو وباپیرانیان کە گوندی (#گڕاو#)ی خۆشناوەتییە.
(داود) خۆی و (ئیسماعیل)ی کوڕی بۆ ژیان و گوزەرانێکی خۆشتر ڕوو لە شاری هەولێر دەکەن و لە قەڵات و گەڕەکی تەکییە نیشتەجێ دەبن.
ئیسماعیل داود ناسراو بە سۆفی ئیسماعیل، ساڵی لەدایکبوون و مردنی دیار نییە بەڵام لە سەرەتا لە مزگەوتی (شێخی چۆلی) وەک مجێور دەستبەکار دەبێت و دەروێش و سۆفی و شێخ دەبێت، بۆیە پێیان گوتووە (سۆفی ئیسماعیل).
دواتر لەگەڵ حەمدیەی کچی، گەرماوی قەڵایان بەڕێوەبردووە وەک (ناتر و کورخانچی) و هەموو ئیش و کارەکانی گەرماو.
سۆغی ئیسماعیل دوو کوڕ و کچێکی دەبێت بە ناوەکانی: ئەحمەد، مەعروف، حەمدیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=