ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: #ئیسماعیل داود#
ساڵی لەدایکبوون: 1890
ساڵی کۆچی دوایی: 1964
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
لەدایکبووی ساڵی (1890) هەولێر، قەڵات، گەڕەکی تەکیەیە.
لە سەرەتا ئەحمەد لە کۆڵانی دارتاشان لەگەڵ (حاجی مەمەدی دارتاش)
کەرەستە و بۆری ئاویان هێناوە و بازگانیان پێوە کردووە، لە هەمان کات لە گۆڕەپانی ناو داراشان کاری ئاسنگەریان کردووە هەندێک قەڵابی زبڵ هاتوون بۆ هەولێر بۆدیان پێوە نەبووە (وەستا ئەحمەد و حاجی مەمەد) لەو گۆڕەپانە ئەو بۆدیانەیان درووست کردووە.
دواتر لە تەنیشت مزگەوتی ناو دارتاشان ئەحمەد دوکانێکی سەربەخۆ دادەنێ و کاری بۆریچیاتی کردووە لە ساڵی (1959) کاتێک شارەوانی لە چەند کۆڵانێکی گەڕەک بەلوعەیەک ئاو دادەنێن کە پێیان گوتووە (ئاوی
خێرات) هەردوو وەستا (مەولود میراو) و (مام وەلی) کە سەربە شارەوانی بوون بە هاوکاری وەستا (ئەحمەد ئیسماعیل) ئەم کارەیان ئەنجامداوە.
(وەستا ئەحمەد) کە وەستایەکی کارامە و لێهاتوو بووە لە کارەکەی زۆربەی کاری ئاوی گەرماوەکانی کردووە لەوانە گەرماوی قەڵات و گەرماوی مۆدە.
ئەحمەد ئیسماعیل لە ساڵی (1964) کۆچی دوایی کردووە.
سێ کوڕ و سێ کچی دەبێت بە ناوەکانی: فایەق، نامیق، سادق، هەدیە، ناجیە، حەلیمە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=