جۆری وشە: ناوی نەخۆشی
واتا: ئەلزایمەر؛ ئەلزەھایمەر؛ بیرکۆڵی؛ بیرکوێری
نەخۆشی ئەلزەھایمەر (بیرچوونەوە) (بە ئینگلیزی: Alzheimer's disease) لە مێشکدا ڕوو دەدات، ژمارەی خانە دەمارەکانی مێشک تا ڕادەیەک کەم دەبێت کە کاریگەریی مێشک تا ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێنێت. کەسێک کە تووش بە ئەلزەھایمەر دەبێت ئیتر ناتوانێت وانەی تازە لە ژیانی فێربێت، ھەموو ئەوەی پێشتریش زانیویەتی لە بیری دەچێتەوە، ھەتا ڕادەیەک کە ناوی کەسوکار و تەنانەت ناوی خۆشی لە بیر دەچێت. ئەلزەھایمەر زۆرتر لە ژناندا ڕوو دەدات. ھۆکاری ئەم نەخۆشییە ھێشتا بەتەواوی دیار نییە. دەرمانەکانیشی ھێشتا زۆر کارا نین و ئەگەرەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە دوای تەمەنی 65 ساڵی زیاد دەکات ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لەناوچوونی خانە دەمارییەکانی مێشک. [1]