ناوی گۆرانی: چۆپی ئەگرم
ناوی گۆرانیبێژ: #چۆپی فەتاح#
ئەلبووم: بنار
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667556&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی چۆپی ئەگرم=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
چۆپیم و چۆپی ئەگرم
دەستی کوڕ و کچ ئەگرم
هەڵپەڕکێکە گەرم ئەکەم
گەر خۆم سەرچۆپی بگرم
کاتێ سەرچۆپی ئەگرم
خەم لە دڵما هەڵناگرم
لە بەیانی تا ئێوارە
دەس لە چۆپی هەڵناگرم
شاییە و هی کوردانە
سەرچۆپیش هەر لە خۆم جوانە
شێخانییە و سێ پێییە
ڕەشبەڵەکە بۆ هەمووانە
چۆپی سەرچۆپی ئەگرێ
بەستە و گۆرانی ئەچڕێ
هەڵپەڕکێکە گەرم ئەکا
گەر خۆی سەرچۆپی بگرێ
هەی گەر خۆی سەرچۆپی بگرێ
چۆپیم و چۆپی ئەگرم
دەستی کوڕ و کچ ئەگرم
هەڵپەڕکێکە گەرم ئەکەم
گەر خۆم سەرچۆپی بگرم
جلی کوردی لەبەر کەن
دەی وەرن هەڵپەڕکێ بکەن
دنیا هێندە ناهێنێ
کەس لە خۆتان عاجز مەکەن
چۆپی سەرچۆپی ئەگرێ
بەستە و گۆرانی ئەچڕێ
هەڵپەڕکێکە گەرم ئەکا
گەر خۆی سەرچۆپی بگرێ
هەی گەر خۆی سەرچۆپی بگرێ [1]