قوربان تازە میزت فەرموو
لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی #خەلەکان# پزیشکێک بۆی گێرامەوە و وتی: سەرۆکی یەکێک لە هۆزەکانی ناوچەکە بەساڵاچوو و نەخۆش بوو، یەک دوو دەستوپەیوەند و کەسوکاری لەگەڵدا بوو، زۆر ڕێزیان دەگرت و هەر بجوڵابوایەوە لەبەری هەڵدەستان، ئەویش نەخۆشی پڕۆستات و لەبیرچوونەوەی هەبوو، زووزوو دەیویست بچێتە سەر پێشاو و دەست بە ئاو بگەیەنێت، هەموو جارێ دەست و پەیوەندەکەی دەیانوت: قوربان تازە میزت فەرموو. [1]