ناوی حەیران: لۆی نەمایمە
ناوی گۆرانیبێژ: #چۆپی فەتاح#
ئەلبووم: شارا
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667566&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی حەیرانی لۆی نەمایمە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی حەیران=KTML_End=
دەوجار دەرێم
کیژ دەرێ دایە ئەمن جوانم
دایە ئامان و سەد ئامان
ئەگەر ئەو کوڕە ئاغایە
من کچە سوڵتانم
جا ئەگەر ئەو بە من ناقایلە
سەد کەڕەت ئەمن پەشیمانم
کیژ دەرێ دایە لۆیە شووی ناکەم
دایە غەزێمێکی گەورە و گرانی لە لووت ناکەم
غەزالیارەکەم مەرگە مردنە ژیانە سەفەربەلەکە* نیزام نیزامە قوڕعەکێشانە
جا ئەمن بە حەیرانەکەم خۆم قەرزارباری ئەم هەموو نامەرد و ناکەسبەچەیە ناکەم
کورە بابەکەی بابم
دە ئەگەر دایکم لێی پرسیم
ڕۆڵە ئەوە بیست و چوار ساتانە چی دەکردنێ ڕادەبوورێی
دەرێم دایە سوێن بە وڵڵا و بە بیللا بێ
بە سیفەتی قولهوەڵڵا بێ
ئەو بیست و چوار ساتانە ڕادبوورێم لەبەر دەرکی قارەمانانێ
بابەکەی بابم لۆیە لۆی نەمایمە
لۆی نەمایمە ئۆی [1]