واتا:
ماچ ماچ؛ ماچی کەم؛ ماچی بچووک؛ ماچی نیوناچڵ؛ وردەڵەماچ؛ جۆرە ماچێکی وا بەحاڵ لێوی ماچکار بیدات لە گۆنای ماچکراو.
نموونە لە پەندێکی کوردی: گەورەکچ بە وردەماچ حیز نابێت.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
دڵدار هەیە مەردە گیان دەبازێ
ئی واش هەیە وردەماچ دەخوازێ
یەک یاری دەوێ لە بەزم و یاری
یەک گیانی شیرین دەدا بە یاری
لێومژتنە بۆ ستی و تاژدین
خۆکوژتنە دێتە ڕێی مەم و زین
#هەژار موکریانی#/ مەم و زین [1]