ناوی گۆرانی: دەم ئێوارەیە
ناوی گۆرانیبێژ: #چۆپی فەتاح#
ئەلبووم: بنار
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667593&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی دەم ئێوارەیە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
دەم ئێوارەیە خۆزگە لە ئاسۆ بۆتە میوانی چاوەکانی تۆ
پەلکەزێڕینەی ڕەنگ و هەسارە ئەدرەوشێتەوە
تیایا دیارە
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
*؟ نیگای دڵ لە دووی تۆ وێڵە
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
هاونەفەس
دەم ئێوارەیە کپ و بێقەرار
کەوتوومە شوێنی کۆچی تازەیار
باران بارانە ئاسمانی چاوم
کۆڵان بە کۆڵان لە دووی هەتاوم
هاونەفەس
ئەو بەڕێ ئەکەم
خۆم لەملا کەیلم
گریان گریانە چمانێ لەیلم
زیز و بێزارم لە کۆچ و سەفەر
بڕۆ ماڵاوا سەفەر بێ خەتەر
هاونەفەس
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
*؟ نیگای دڵ لە دووی تۆ وێڵە
هاونەفەس تەنیام مەهێڵە
هاونەفەس [1]