ناوی گۆرانی: لە پاش مەرگم
ناوی گۆرانیبێژ: #چۆپی فەتاح#
ئەلبووم: شارا
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667615&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی لە پاش مەرگم=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
لە پاش مەرگم چ فایدە بێیە سەر قەبرم لەبۆ شیوەن
هەتا ماوە نەفەس بفەرما چۆن ئەبێ حاڵم بفەرما چۆن ئەبێ ماڵم
سەد جار بناڵم
لە دەرد و میحنەتی فیرقەت گەلێ لەم حاڵە بێزارم
لە دەرد و میحنەتی فیرقەت گەلێ لەم ژینە بێزارم
گەلێ لەم حاڵە بێزارم
دەخیلت بم ئەگەر عەفووم نەکەی گەلێ دڵ بە ئازارم
سەرم ببڕە گۆشەگۆش لەسەر ئەم ڕێیە بمنێژە
بەخودا و بە پێغەمبەر هەقت بەدەستە تۆ گەورەی خۆم خولامم
بێ دین خۆم خولامم [1]