هەر کامزە جغارەکی لە دیار پێ بکەی
پیاوێکی بەتەمەنی #کۆیە# نەخۆش دەکەوێت و دەیبەنە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کۆیه و دەیخەوێنن، پەرستارێکی جوانکیلە وەکوو پیشەکەی خۆی بایەخ بە نەخۆشەکان دەدات و کە دەچێتە دیار پیاوە پیرەکە زیاتر ڕێزی دەگرێت و بە مامە مامە و قسەی خۆش دەیدوێنێت و کانولەکەی بۆ دەگۆڕێت و دەرزییەکی بۆ لێ دەدات و دەڵێت: شکور بۆ خوا ئێستا زۆر باشی و زوو نەخۆشخانەکە جێ دەهێڵیت، کابرای بەتەمەنی نەخۆشیش هەستی بۆی دەبزوێت و بە چاودێرەکەی کە برازایەکی خۆیەتی دەڵێت: کوڕم ئەو کچەی دەناسیت؟ ئەویش دەڵێت: ناوەڵڵا بەڵام دیارە پەرستارێکی ئەو نەخۆشخانەیە، مامیشی دەڵێت: هەر کامزە جغارەکی لە دیار پێ بکەی. [1]