مەولەوی شاعیر دوای وەفاتی عەمبەر خاتوونی ژنی، دەویەوێت ژن بێنێتەوە، ژنێکی بۆ دەدۆزنەوە ناوی (ئایشێ) دەبێت، ئایشێ خانم دوو شووی کردبوو، بۆ خوازبێنی کردنی بۆ #مەولەوی# دەچنە لای ئایشێ، پێیدەڵێن هاتووین داخوازیت بکەین بۆ مەولەوی، ئەویش وەڵامیان دەداتەوە دەڵێت: شوو بەو گاپیرە ناکەم!
کە دەگەڕێنەوە بۆ لای مەولەوی وەڵامی ئایشێی پێدەدەن، مەولەوی دەڵێت:
بڵێن بە ئایشێ، دڵی نەیەشێ
وەردی دوو گاسن، گای پیر دەیکێشێ!
*مەبەستی مەولەوی ئەوەیە کە وەردێک دوو جار بە گاسن کێڵدرابێ، بەئاسانی گای پیر دەتوانیت بیکێڵێ!، وەرد: زەوییەک بەر لە چاندنی دانەوێڵە دەیکێڵن. [1]