قەڵا و شورە و قۆنگرەکانی #میرنشینی سۆران# لە گوندی قەمچوغەی شارۆچکەی #دوکان#، قەمچوغەی ئەمڕۆ پاشماوەی گوندێکی وێرانەیە و دەکەوێتە بناری چیای سارای سەرکەش بە دوری 5 -6 کم لە شارۆچکەی دوکان دوورە بە ئاڕاستەی #پیرەمەگرون# و بەرانبەر #قەڵای سارتکە#، قەمچوغە گوندێکی زۆر کۆن و گەورە و فرەوان بووە کاتی خۆی پێش ناوی قەمچوغە ناوی (تەنگەسەر) بووە، جۆگەیەکی ئاو بەناو گوندەکە تێپەر بووە و بووەتە سەرچاوەی ژیانی گوندنشینان لە هەموو کاتەکاندا قەمچوغە لە حوکمڕانی میر نشینی سۆران کەوتە ناو قەڵەمڕەوی میرنشینی سۆران بە فەرمانی میری گەورەی سۆران میر محەمەد بەگ پاشای گەورە وەک جێگایەکی هەستیار دەستنیشانی کردووە فەرمانی درووستکردنی قەڵا و شورە و قۆنگرەی لێداوە، شەش قۆنگرەی لەمبەر و ئەوبەری درووست کراوە، کە تا ئەمڕۆش شوێنەواری زۆریان ماوە لە ڕێکەوتنی میر محەمەد پاشای گەورەی سۆران و مەحمود پاشا میری #میرنشینی بابان#، قەمچوغە وەک تخووبی نێوان میر نشینی سۆران و میر نشینی بابان دەستنیشان کرا، زنجیرە قەڵا و قۆنگرەکانی #بۆگد# و بوڵقامیش و چەمی ڕێزان و سارتک و قەمچوغە و میرزاڕۆستەم و دەربەندی ڕانیە بۆ مەبەستی حوکمڕانی و پاراستنی ئاساییشی هەرێمەکە بووە، لە لایەکی دیکە بۆ کۆکردنەوەی باج و دەرامەت بووە لە هەرێمەکە، هەمیشە وەک کاروان سەراش بووە بۆ ڕێبواران و کاروانچیان کە ڕوویان تێکردووە، جێگای حەوانەوەی چەکداران بۆ چاودێری کردنیان بووە هەمیشە چەکداری سۆرانی زۆر لێبووە. [1]