ناوی بڵاوکراوە: ڕابن
جۆری بڵاوکراوە: بڵاوکراوە
زمانی بڵاوکراوە: کرمانجیی ناوەڕاست
ساڵی دەرچوون: 1995
شوێنی دەرچوون: #چەمچەماڵ#
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی گشتی ئیسلامییە، ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵی یەکگرتووی ئیسلامی قوتابی و لاوانی کوردستان دەریدەکرد، بەیەکەم بڵاوکراوەی ئیسلامی دادەندرێت لە چەمچەماڵ.
ژمارە (0)ی لە مانگی (8)ی ساڵی 1995 بە زمانی کوردی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دەرچووە.
تەنیا پێنج ژمارەی لێ دەرچووە و ساڵی 1996 وەستاوە. [1]