ناوی بڵاوکراوە: ئایندە
جۆری بڵاوکراوە: بڵاوکراوە
زمانی بڵاوکراوە: کرمانجیی ناوەڕاست
ساڵی دەرچوون: 1995
شوێنی دەرچوون: #هەڵەبجە#
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی مانگانە بووە بە زمانی کوردی، لقی #کەرکووک#ی #یەکێتیی قوتابییانی کوردستان# دەریدەکرد.
ژمارە (0)ی لە مانگی (9)ی ساڵی 1995 بە قەبارەی (12) لاپەڕە و ژمارە (1)ی لە مانگی (10)ی ساڵی 1995 بە قەبارەی (14) لاپەڕە و ژمارە (2)ی لە مانگی (11)ی ساڵی 1995 بە قەبارەی (14) لاپەڕە دەرچووە.
دوای ئەوەی هەر سێ ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە لە هەڵەبجە لە دەرچوون وەستاوە. [1]