ناوی بڵاوکراوە: پەیام-پەیامی مامۆستا
جۆری بڵاوکراوە: گۆڤار
زمانی بڵاوکراوە: کرمانجیی ناوەڕاست، عەرەبی
ساڵی دەرچوون: 1996
شوێنی دەرچوون: #هەولێر#
گۆڤارێکی پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییە، یەکێتیی مامۆستایانی ئیسلامی کوردستان لقی #کەرکووک# دەریدەکرد.
ژمارە (1)ی لە ساڵی 1996 لە هەولێر دەرچووە.
دواتر گواستراوەتەوە بۆ کەرکووک و لە ژمارە (14-15) ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (پەیامی مامۆستا) لە ساڵی 2003.
لە ژمارە (16) و ژمارەکانی تر ناوە بنەڕەتییەکەی خۆی وەرگرتووەتەوە و بەردەوام بووە لە دەرچوون لەنێوان ساڵانی (2004 تا 2007).
لە ژمارە (31)ی ساڵی 2008 بووەتە گۆڤارێکی وەرزی و بە زمانی کوردی و عەرەبی دەرچووە. [1]