پردی مێژوویی بوداق سوڵتان، ئەم پردە دەکەوێتە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# و نزیک شاری #بۆکان#ە، مێژووی درووستکردنی بۆ نزیکەی (600) ساڵ بۆ پێش ئەمڕۆ دەگەڕێتەوه، ئەم پردە لە دوو تاقی کەوانەیی پێک دێت دانەیەکی بچووک و دانەیەکی گەورە، گەورەکەیان دەکەوێتە سەر ڕێڕەوی چەمەکە. [1]