خودا تۆی بۆ من هێناوه
لە #وراتی کۆیە# کوڕێکی شێتەڵەی خورت و ملەوەز و بەهێز هەبوو، جارێک ژنیان بۆ هێنابوو، بەیەکەوە هەڵیان نەکردبوو، ژنەکە تۆرابوو و دواتر جیابووبووەوە، ئەو کوڕە خورتەش دەمی پێ بووبوو، هەر ژنێک ڕێی بکردایە چاوی تێی دەبڕی، جارێکیان بە نوێژی نیوەڕۆ لە ڕۆژێکی پێنج شەمماندا لەسەر گۆڕستانێک تووشی ژنێک دەبێت، پڕی دەداتێ و دەیەوێت بیخاتە بن خۆیەوە، ژنەکە زۆر هەوڵ دەدات خۆی بپچڕێنێت هەر وازی لێ ناهێنێت و دەڵێت: به و نیوەڕۆیە خودا تۆی بۆ من هێناوە. [1]