سێ دەنکە حەب بە تەماتە و ڕۆنەوه
لە سنووری #وراتی کۆیە# کوڕێکی گێلۆکە هەبوو، تازە ژنیان بۆ هێنابوو، دیارە بە هۆی گیلییەکەیەوە کەم ئارەزووی بۆ کاری سەرجێی چووە، ژنەکەش هەندێک لەو وریاتر دەبێت، دەچێت لە نۆڕینگەیەک حەبی ئارەزووی بۆ دەهێنێت، لە یەکێک لە جارەکان مێردەکەی دەبوورێتەوە و ژنەکە هاوار دەکات و دەرودراوسێ بەهانایەوە دەچن و مێردەکەی دەڕفێنن بۆ نەخۆشخانە، پزیشک دوای ئەوەی سەیری چووکی کابرا دەکات دەزانێت چی ڕووی داوە، ڕوو دەکاتە ژنەکە و دەڵێت: چەند دەنکە حەبت پێ داوە ئەویش دەڵێت: یەک دەنکە حەب، دکتۆریش دەڵێت: خوشکم بەیەک دەنکە حەب وای لێنایەت ئەویش دەڵێت: سێ دەنکە حەب بە تەماتە و ڕۆنەوە. [1]