کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  595,384
وێنە
  125,768
پەرتووک PDF
  22,276
فایلی پەیوەندیدار
  131,178
ڤیدیۆ
  2,201
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,678
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,183
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,973
عربي - Arabic 
45,646
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,081
فارسی - Farsi 
16,960
English - English 
8,581
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,048
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,865
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,327
وێنە و پێناس 
9,548
کارە هونەرییەکان 
2,547
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,349
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,151
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,740
کورتەباس 
22,661
شەهیدان 
12,284
کۆمەڵکوژی 
11,536
بەڵگەنامەکان 
8,832
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,151
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,339
PDF 
35,019
MP4 
4,265
IMG 
239,596
∑   تێکڕا 
281,219
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دانیشتوانی زاگرۆس لە لوتکەی چارەڕەشیدان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دانیشتوانی زاگرۆس لە لوتکەی چارەڕەشیدان
دانیشتوانی زاگرۆس لە لوتکەی چارەڕەشیدان
=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: دانیشتوانی زاگرۆس لە لوتکەی چارەڕەشیدان=KTML_End=
نووسینی: #کانی مەریوان#

پێوەرەکانی چارەڕەشی (فلاکت) لە کۆی هەڵاوسانی ساڵانەی هەر ناوچەیەک و ڕێژەی بێکارییەکەی لە زەمەنێکی دیاریکراودا بە دەست دێت. پێوەری چارەڕەشی پێوەرێکە بۆ تێگەیشتن لەو نیگەرانییە ئابوورییانەی بەهۆی مەترسی بێکاری و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، مرۆڤەکان ڕۆژانە هەستی پێ دەکەن. بە واتایەکی تر پێوەری چارەڕەشی بە زیادبوونی ڕێژەی بێکاریی وەرزی بۆ سەر ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە حیساب دەکرێت. بەو پێیەی بێکاری و هەڵاوسان هەردوو بۆ خۆشگوزەرانیی ئابووری زیانبەخشن، یەکگرتنەوەی ئەو دوانە وەک نیشاندەری تەندروستیی ئابووریی گشتیی وڵاتان هەژمار ئەکرێت.
$چارەڕەشی، هۆکاری ئەنجام دانی تاوان$
لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی هێڵی هەژاری لە ئێران، سێبەری پێوەرەکانی چارەڕەشی بەسەر زۆرێک لە پارێزگاکانی ئێراندا باڵی کێشاوە و قورستر بووە. لە نێوان ئەو پارێزگایانەی زۆرترین چارەڕەشییان هەبووە، پارێزگا سنوورییەکان لە لوتکەدان. ئەو پارێزگایانەی لە دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ساڵی 2018 و هەروەها خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و لە لایەنی حکومەتەوە زۆرترین سەرکوت کرابوون، بەرزترین ئاستی چارەڕەشیان هەبووە. بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری وای کردووە خەڵکی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هاوسنووری عێراق و باشووری کوردستانن ڕوو بکەنە کۆڵبەری و قاچاخچێتیی کەلوپەل کە ئەمە کارێکی پڕ مەترسیدارەو و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، دۆخی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە ئێران لە پێنج ساڵی ڕابردوودا خراپتر بووە. ئامارە فەرمییەکانی حکومەت دەریدەخات کە پێوەرەکانی چارەڕەشی لە 19.3٪ لە ساڵی 2015 بۆ 57.7٪ بەرزبووەتەوە. بە بڕوای ئابووریناسان، زیادبوونی پێوەرەکانی چارەڕەشی دەتوانێت مەترسییەکانی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تاوان، هەژاری، خۆکوژی، کەمبوونەوەی ڕێژەی گەشەی دانیشتوان و تەڵاق زیاد بکات؛ مەترسییەک کە لە یەک دەیەی ڕابردووەوە سێبەری بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا بەرفراوانتر بووە.
پێوەرەکانی چارەڕەشیی ئێران لە ساڵی 1401ی هەتاوی (2022ی زایینی) 54.8% مەزەندە کراوە. بەرزترین ڕێژەی ئەم پێوەرە لە پارێزگاکانی لوڕستان، #کرماشان# و #سنە# بووە کە ناوچەکانی زاگرۆس لە خۆ دەگرێت. ئاماری پارێزگاکان دەریدەخەن کە زۆرترین ڕێژەی چارەڕەشی لە پارێزگاکانی لوڕستان بە ڕێژەی (67.2%)، کرماشان بە ڕێژەی (64.4%) و سنە بە ڕێژەی (63.7%) مەزندە کراوە. لەو پارێزگایانە ڕێژەی بێکاری لانیکەم لەسەدا 3بۆ4 خاڵ زیاتر بووە لە ڕێژەی گشتیی ئێران و هەڵاوسانیش لە سەرووی 50 لەسەد بووە.
بە گشتی لە ئێران ڕێژەی چارەڕەشی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 1.7 لەسەد زیادی کردووە کە ئەمە دەرخەری باری خراپی ئابووریی خەڵکە. لوڕستان لە یەکەم قوربانییانی گواستنەوەی ئاوە ژێر زەوییەکانە. جگە لە پرسی گەرمبوونی جیهان، گۆڕانی کەشوهەوا، وشکبوونەوە و کەمبوونەوەی سەرچاوەکان، پرسی گواستنەوەی ئاوی سەر زەوی یەک لە دیاردە وێرانکەرە باوەکانی ئەم ناوچەیەیە. لە لایەکی دیکەوە سەرەڕای کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە گرنگەکانی زاگرۆس، سیاسەتێکی دروست بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووریی زاگرۆس نشینەکان نەگیراوەتە بەر. ئێستا زاگرۆس بە هۆی سیاسەتی هەڵە و نەبوونی پلانی درێژماوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان،هەژارترین دانیشتوانی ئێران لە خۆ دەگرێت. لەسەدا 48ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئێران دەکەوێتە ناوچەی زاگرۆس. بەڵام لە کەرتی پیشەسازیدا پارێزگاکانی زاگرۆس دۆخێکی باشیان نییە و تەنیا لەسەدا 16.8ی پیشەسازییەکانی ئێران لەو پارێزگایانەدایە. سەرەڕای ئەو سەرچاوە و توانا زۆرانەی لە ناوچەکەدا هەن، دەرئەنجامی ئەم هەڵاواردنە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکارییە. دانیشتوانی زاگرۆس داهاتێکی باشیان نییە هەمووی ئەمانە دەریدەخەن کە سەروەت و سامان لە ئێران بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە دابەش کراوە.
پارێزگای لوڕستان لە بەهاری ئەمساڵدا بەرزترین ڕێژەی چارەڕەشیی ئابووریی تۆمار کردووە و گەیشتووەتە 70 لەسەد. ئامارەکانی ساڵی ڕابردوو دەریدەخەن کە لە ساڵی 2022دا، پارێزگای لوڕستان لە سەرووی پێوەرەکانی چارەڕەشییدا بووە، ئەمە لە کاتێکدایە نەتەنها ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە بەڵکوو لە بەهاری ئەمساڵیشدا، پارێزگای ڵوڕستان لە لووتکەی چارەڕەشیی پارێزگاکانی ئێراندا بووە. ڕێژەی هەڵاوسان لە پارێزگای لوڕستان 57.1٪ و ڕیژەی بێکاری 12.8٪ ە کە بەرزترین ڕێژەی بێکارییە لە ئێران.
ڕێژەی ڕاستەقینەی بێکاری لە کرماشان 20 لەسەدە و 150 هەزار کەس لەو پارێزگایە بە دوای کاردا دەگەڕێن. لە کاتێکدا پارێزگای کرماشان وەک پارێزگایەکی سنووری لە ئابووریی ئێراندا دەبێت پێگەیەکی تایبەتی هەبێت، ڕووبەڕووی چەندین پرس و کێشە بووەتەوە لەوانە دەرچوونی سەرمایە کە ئەم هاتنەدەرەوەی سەرمایەیە، هەم لە ڕووی سەرمایەی دراوی و هەم لە ڕووی سەرمایەی کۆمەڵایەتی و تاکەکانەوە، کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی ئابووریی پارێزگاکە هەیە.
بە پێی ئامارەکان ڕەوتی هەڵاوسان لە پارێزگای سنە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا پێوەرەکانی نرخی (بەکارهێنەر) لە پاییزی ساڵی 2015 دا 100.8 بووە، ئەم پێوەرەش لە پاییزی ساڵی 2022 گەیشتووەتە 603.2. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئاستی گشتیی نرخەکان لە ماوەی حەوت ساڵدا نزیکەی 500% بەرزبووەتەوە. هەروەها بە پێی ئامارەکانی هەڵاوسان، لە وەرزی بەهاردا هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ 42.34%42.34٪ بووە و لە هاویندا گەیشتووەتە 56.93%، کە بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لە ساڵی 2016 بەم لاوە.
ئامارەکان دەریدەخەن ڕێژەی هەژاری لە کوردستان جارێکی دیکە زیادی کردووە و لە پاییزی ساڵی 2022 گەیشتووەتە 61%. هاوکات پێوەرەکانی چارەڕەشی پارێزگاکە لە ساڵی 2021دا لەسەدا 57.8 بووە، کە ئەمەش لە ساڵی 2022 لەسەدا 5 گەشەی کردووە.
هەرچەندە بەرپرسانی باڵای حکومەت ئەمە ڕەد دەکەنەوە و یان خۆیان بە بەرپرسیار نازانن، بەڵام بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژەی هەڵاوسانی سنە لە ڕیزبەندی پێنج لە گرانترین پارێزگاکانی ئێراندایە. ئەو ئامارانە تەنها ژمارە نین بەڵکوو هەموویان ئاماژەن بۆ دۆخی نالەبار و ناڕێکی ئابووری و نەبوونی خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیان و گرانبوونی ئەوپەڕی نرخەکان کە وای کردووە خەڵک نەتوانن کەمترین پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن. هەندێک وتار و تیۆری ئاماژە بەوە دەکەن کە مانەوەی پارێزگا کوردنشینەکان بە هەژاری جۆرێکە لە سیاسەتی حکومەت و پلانی بۆ دانراوە. ئەم تێبینییە هەوڵدەدات ئەوە ڕوون بکاتەوە هەڵاواردنی پێکهاتەیی و دابەشکردنی نادادپەروەرانەی سامان و دەرفەتەکان، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی هەژاری و بەردەوامبوونی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هونەرمەندی پۆڵەندی پاول کۆزینسکی پێی وایە: هەژاری بەڵایەکی هۆشیارییە. مرۆڤی برسی جگە لە تێر کردنی سکی ئامانجێکی دیکەی نییە. چونکە چارەڕەشی ڕێگە نادات مرۆڤ بە قووڵی لە دونیا بڕوانێت، کتێب بخوێنێەوە، هۆشیاربێت و بیر لە جیهانی دەوروبەری بکاتەوە. لە ئەنجامی ژیانێکی هەژاردا مرۆڤ هەنگاو نانێتە دەرەوەی جەهل و نەزانی، هەر لەبەر ئەمەشە برسیکردنی زۆرینەی میللەت گەرەنتیی مانەوەی چینە دەسەڵاتدارەکان دەکات. ئەو شتەی کە ناتوانرێت لەگەڵ هەژاریدا تێکەڵ بکرێت، هۆشیارییە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە لەگەڵ بەردەوامیی ڕەوتی چوونە سەرەوەی هەڵاوسان و بێکاری و بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی چارەڕەشی لە کوردستان، خەڵکێکی زۆر لە مەترسیی برسێتیدان. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 24 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 19-11-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-11-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سنە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.)ەوە لە: 10-01-2026 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 12-01-2026 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 12-01-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 24 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1114 KB 10-01-2026 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!