ناونیشانی بابەت: پردی گاڕان
نووسینی: #چرۆ هەورامی#
پردی مێژووییی گاڕان لە 12 کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شاری #مەریوان#دایە و درووستکردنی ئەم پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی میرایەتیی #ئەردەڵان#، درێژیی ئەم پردە 40 مەتر، پانییەکەی 9 مەتر و بەرزییەکەی 6 مەترە. پردی گاڕان بەشێک بووە لە ڕێگەی سەرەکیی ناوچەی مەریوان و ناوچەی #سنە# کە هەتا ساڵی 1940 کەڵکی لێ وەرگیراوە. پردی گاڕان لە ساڵی 2001دا وەک شوێنەوارێکی مێژوویی لە ئێراندا تۆمار کرا، بەڵام بەداخەوە بە هۆی گرینگی نەدانی بەرپرسانی پەیوەندیداری حکوومەت، هەندێک بەشی ئەم پردە مێژووییە ڕووخاوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 121 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!